پۆلیسی فەڕەنسی پاڵ بە ژنە پەنابەرێکی سکپڕەوە دەنێ
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە پۆلیسێکی فەڕەنسی بەتوندی پاڵ بە ئافرەتێکی پەناخوازەوە دەنێت و بەسەریدا هاوار دەکات.
بەپێی ڤیدیۆکە کاتێک پۆلیسەکە پاڵ بە ئافرەتەکەوە دەنێت، ئافرەتەکە پێی دەڵێت "دەستم لێ مەدە" و پۆلیسەکەش دەڵێت "لێرە بڕۆ، من ئەو کەسەم کە فەرمانت پێدەکەم".
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئافرەتەکە هاواردەکات و دەڵێت "منداڵەکەی ناو سکم''. هاوکات یەکێکی تر لە پۆلیسەکانیش گاڵتە بە ئافرەتەکە دەکات و بە پێکەنینەوە پێی دەڵێت کە "هیچ فرمێسکێک لەسەر ڕوومەتی نییە".
ڤیدیۆکە لەلایەن پەیجی جەزیرەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ڕووداوەکە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕوویداوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئافرەتەکە ویستوویەتی بچێتەوە بۆ کەمپی پەناخوازان بەڵام ڕێگری لێکراوە.
بهروار: 27/07/2016
775 جار خوێندراوهتهوه
|