خاڵۆ حسه‌ینی كێ‌و كه‌ن كۆچی دوایی كرد
خه‌ندان – محه‌مه‌د به‌ختیار
خاڵۆ حسه‌ینی كێ‌و كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی كه ناوی له ته‌نیشت ناوی شیرین‌و فه‌رهاددا ده‌هێنراو بهتهنهاو به‌یه‌ك قاچه‌وه خانویه‌كی له‌ناو به‌ردی شاخێكی نزیك شاری بانه دروستكرد، له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له‌شاری پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان له‌خۆرهه‌ڵاتی كوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
خاڵۆ حسه‌ین ساڵی 1930 له‌شاری پاوه‌ی هه‌ورامان له دایكبووه‌و له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه قاچی بڕدراوه‌ته‌وه‌و دوایئهوهش بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ به یه‌ك قاچ‌و پاچێكهوه خه‌ریكی هه‌ڵكۆڵینی شاخه‌كانی هه‌ورامان بووه‌و فه‌رهاد ئاسا ناوی ده‌ركردووه.
خاڵۆ حسه‌ین حه‌وت مانگ پێش ئێستا كه‌وتووه‌و به‌وهۆیه‌وه حه‌وزی شكاوه، ئه‌وه‌ش توشی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆری كردووه.
سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئێران‌و عیراق(1980-1988) به‌هۆی به‌ركه‌وتنی بۆمبه‌وه خانوه‌كه‌ی روخاوه‌و به‌ناچاری گوندی درولهی زێدی خۆی به‌جێ هێشتووه‌و رویكردۆته قشڵاقو له‌وێ له‌ناو خانویه‌كی گڵ‌دا ژیانی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی به‌هۆی ڕوخانی خانوه گڵهكهیهوه مردار بوونه‌ته‌وه‌و دواتریش سێ كوڕ و خێزانه‌كه‌ی به شێوازی جیا جیا له ده‌ستداوه‌و خۆی‌و سێ كچی ماونه‌ته‌وه.
حسه‌ین كێ‌و كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی سێ كچه‌كه‌ی ده‌نێرێته ماڵی خۆیان و به شویان ده‌دات هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك مێردی هه‌ر سێ كچه‌كه‌ی به هۆكاری جیاواز ماڵئاوای له ژیان دهكهنو سێ كچه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوكیان.
ئه‌م ڕوداوانه وای له خاڵۆ حسه‌ین كرد له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی بچنه ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی نزیك له‌شاری بانه به ناوی وڕه، له‌وێ به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سروشت و به‌رددا بكات.
خاڵۆ حسه‌ین به بێڵو پاچێكهوهو ته‌نها به یه‌ك قاچه‌وه ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵكۆڵینی شاخی وڕه به‌وهیوایه‌ی كه ئیتر هیچ بۆمبێك نه‌توانێ خانوه تازه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بڕوخێنێت.
حسه‌ینی كێ‌و كه‌ن دوای 19 ساڵ‌و به دروستكردنی خانویه‌ك له‌ناو شاخێكدا كارێك ده‌كات كه ته‌نها فه‌رهادی هاوزمانی سه‌دان ساڵ پێش ئێستا كردویه‌تی به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی خاڵۆ حسه‌ین هیچ شیرینێكی نه‌بوو تا به عه‌شقی ئه‌وه‌وه پاچ له دڵی به‌رد بدات.
خاڵۆ حسین له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانێت خانوێك كه له‌چه‌ند هۆده و ههیوانو حهمامو توالێت پێكدێت له‌ناو دڵی به‌رددا دروست بكات و ببێته شوێنێكی گه‌شتیاری گرنگ‌و چه‌ندین به‌رنامه‌ی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر دروست بكرێت.
به‌رپرسانی شاری پاوه وه‌ك ڕێزلێنانێك له پای وره و كۆڵنه‌دانی به‌رزی خاڵۆ حسه‌ین، په‌یكه‌رێكیان بۆ دروست كردوه‌و له شاره‌كه‌دا دایان ناوه.
بهروار: 26/07/2016
1107 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|