کوژرانی 19 کەس بە چەقۆ لە ژاپۆن
خەندان- ئاسۆ شەیدا
په‌لاماردانی سه‌نته‌رێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نزیك تۆكیۆ-ی پایته‌ختی ژاپۆن، كوژرانی 19 كه‌س‌و برینداربوونی لانی كه‌م 25 كه‌سی تری لێكه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكیش كه ماڵپه‌ڕی كیۆدۆ-ی ژاپۆن بڵاویكردۆته‌وه، په‌لاماره‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه( به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) له‌سه‌نته‌ری NHK كه تایبه‌ته به‌خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و 150 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناوچه‌ی ساگامیهارا له‌خۆرئاوای تۆكیۆ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و له‌و كاته‌دا خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له خه‌ودابوون.
هاوكات ئاژانسی reuters بڵاویكرده‌وه، گومانلێكراوه‌كه ناوی ساتۆشی یۆماتسۆ-یه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌و خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
میدیاكانی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه، یۆماتسۆ له‌كاتی خۆراده‌ستكردنیدا تیشێرتێكی ره‌شی له‌به‌ردا بووه، به‌ڵام هیچ چه‌قۆیه‌كی پێ نه‌بووه.
رووداوی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ له ژاپۆن زۆر به‌كه‌می روویانداوه، دوا رووداویش له‌ساڵی 2001 دا تۆماركرا كاتێك پاسه‌وانی یه‌كێك له‌خوێندنگه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكار‌و له‌ئاكامدا 8 خوێندكاری كوشت.
به‌روار: 26/07/2016
559 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|