ئاسایشی یەکێتی بەرپرسێکی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستگیرده‌کا
رۆژنیوز - جیهاد هەورامی
هێزێکی ئاسایشی هەڵەبجە ئه‌ندامێکی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستگیرده‌کات و ئەندامێکی مەڵبەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەش دەڵێت: ئاسایش هۆکاری دەستگیرکردنه‌که‌ی ئاشکرانه‌کردووه.
شه‌وی رابردوو ئاسایشی شاری هه‌ڵه‌بجه مامۆستا عیسا، ئه‌ندام ناوچه‌ی زه‌مه‌قی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستانی ده‌ستگیرکرد.
سەلام کەریم، ئەندام کارگێڕی مەڵبەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی ئیسلامی لەمبارەیەوە بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"کاتژمێر 10:30 خوله‌کی شه‌وی رابردوو ئاسایشی هەڵەبجە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەندامێکمان و بەهۆکاری نادیار دەستبەسەری دەکەن".
سەلام کەریم، روونیشیکرده‌وه:"ئەو ئەندامەی ئێمە ناوی مامۆستا عیسا، و دانیشتوی گەڕەکی زەمەقی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، دوای ئەوەی کە زانیاری ئەوەمان پێ درا کەناوبراو لەلایەن هێزێکی ئاسایش دەستبەسەر کراوە دەستبەجێ پەیوەندمان بە ئاسایش و بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکە کردووە، بەڵام هیچ لایەک ئامادە نەبووه هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەندامەمان بۆ ئاشکرابکات".
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە:"هەوڵەکانمان چڕکردوەتەوە بۆ ئازاد کردنی ئەندامەکەمان کەبەبێ هۆ دەستبەسەر کراوە و داوا لە ئاسایشی هەڵەبجە دەکەین لەمبارەیەوە ڕونکردنەوەمان بۆ بدات ئەگەر نا دواتر هەڵوێستمان دەبێت لەسەر ئەم پرسە".
رۆژنیوز چه‌ند جارێک پەیوەندی کرد بە ئاسایشی ناوچەکە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، بەڵامی په‌یوه‌ندییه‌کان وەڵام نەدرایەوە.
به‌روار: 26/07/2016
693 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|