یاسا تونده‌كان له‌به‌رامه‌به‌ر په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ به‌رده‌وام ده‌بێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
له‌پاش ده‌ستبه‌كار بوونه‌وه‌ی ، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا په‌یامێكی بلاَوكردهوه
حكومه‌تی ئوسترالیا بۆجارێكی تر وه‌زیری كۆچی وولاَتهكهی ، پیته‌ر دوتن ، ی له پۆسته‌كه‌یدا هێشته‌وه و ئه‌ویش په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی قاچاخچیه‌كان و پهناخوازنیش كرد.
پیته‌ر دوتن ده‌ڵێت " یاسا تونده‌كانی ئوسترالیا له‌باره‌ی پاراستنی سنوره‌كانه‌وه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه. هه‌ر به‌له‌مێكی قاچاخ كه هه‌وڵبدات به قاچاخ خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا ده‌ستگیر ده‌كرێت و دووباره ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ ئه‌و وولاَتهی لێوه‌ی هاتووه"
دوتن ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت ده‌زانم له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قاچاخچیه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا جۆرێك له نادڵنیایی به په‌ناخوازان بفرۆشن بهلاَم ئێستا دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه به‌له‌می قاچاخ په‌ناخوازان دیپۆرتی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه‌لێوه‌ی هاتوون.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت دووباره ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه كه ئه‌م سیاسه‌ته ناگۆڕێت و هیچ به‌له‌مێكی قاچاخی په‌ناخوازان ناتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا.
ئه‌م یاسا توندانه‌ش كهلهئهیلولی ساڵی 2013 ه‌وه پیاده ده‌كرێت بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی په‌نابه‌ران و پهپێشێلكاریهكی ئاشكرای مافی ئه‌وانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان ، ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا
بهروار: 25/07/2016
919 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|