جەلال طاڵەبانی و پەیوەندی تورکیا لەبەڵگەنامەکانی ویکیلیکسدا
لەراپۆرتێکی نهێنی دا کە ئامادەکراوە لەلایەن سەفیری ئەمریکا رایەن کرۆکەر دواتر ویکیلیکس ئاشکرای کردووە، طالەبانی هەولی دروستکردنی پەیوەندی دەدات لەگەڵ ولاتی تورکیاو  ئەردۆغان دا لەڕێگەی سەفیری ئەمریکاوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧:

(پوختەی بابەتەکانی ناو راپۆرتەکە)

سەرۆک کۆمار جەلال طاڵەبانی لە ٩ی مانگی چوار دا، سەفیر  ریان کرۆکەر دەبینێت و قسەی لەگەڵ دەکات لەسەر پەیوەندی نێوان عیراق-تورکیا پاش ئەوەی کە عێراق بریاریدا کۆنفرانسەکەی لە ولاتی میصر ببەستیت لەبری شاری ئیستانبولی تورکیا. لەدرێژەی یەکتربینینەکەدا سەفیر  باسی چەند پرسێکی تر دەکات لەگەڵ طالەبانی دا وەك کیشەی پەکەکە، پەلەکردن لەواژۆکردنی یاسای نەوت و گاز، هەروەها مامەلەکردن لەگەڵ بەعسیەکان بەگویرەی ئەو یاسایانەی کەلەسەری ریککەوتون لەگەل نوری مالیکیدا.

طاڵەبانی تەلەفون بۆ ئەردۆغان کردووە لە ٩ی مانگی ٤دا و کیشەکانی کۆتایی پێهاناوەو ، بۆچونی وایە کە ئەردۆگانی دلخۆش کردووە.

یەکەم:

طاڵەبانی وتی ئەوکاتەی کە سەفیرم بینی پیشکەوتنەکانی کوردستانم بۆ باسکرد لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق، هەرێمەکان لەئێستادا ژمارەی ملیۆنێرەکانی زیادی کردووە لە (٦) شەش ملیۆنێرەوە بۆ (١٠٠٠) هەزار ملیۆنێر. وە بازرگانیمان زیادی کردووە لەگەڵ زۆریك لەولاتان، دوو نەخۆشخانەمان دروستکردووەو پێنج دانەی تریش لەژێر دروستکردنن. هەروەها، پلانمان داناوە بۆ کردنەوەی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی وە بانگهیشتت دەکەم کاتێ گەرامەوە کوردستان لە ٢٧ی مانگ دا.

دووەم:

بەگوێرەی زانیارییەکانی طالەبانی، ئەردۆگان لەو لێدوانەی مسعود بارزانی کە لەمانگی شوباتدا لەراگەیاندنەکاندا بلاوکرایەوە تۆرەبووە ، بۆیە کاتێك طالەبانی لە کۆبونەوەی سەرانی عەرەب دا ئەردۆگان دەبینێت پێی دەلێت: ئێمەش لەمیدیاکانەوە دەبیستین کە نەزرەی تورکیا بەرامبەر ئێمە باش نیە بەنمونە تورکیا بانگهێشتنامەی بۆ هەریەک لە عەرەبی سوننەو شیعە و تورکمان ناردووە هەروەها نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریم ناردووە بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسی تورکیادا لەم چەند مانگەی رابردوودا بەلام دواتر ڕێگە بە نێچیرڤان بارزانی نەدرا کە بەشداربێت. طالەبانی لەریگەی سەفیرەوە جەخت لەپەیوەندی نیوانیان دەکاتەوە لەگەڵ تورکیا.

سەفیر وەلامی دەداتەوە دەڵیت لەئێستادا تورکەکان تورەن لەعێراق لەبەرئەوەی بریاردراوە کە کۆنفراسەکە لە ئیستانبول نەبەسترێت، طالەبانی بۆی رون دەکاتەوە (لەشێوەی پارانەوە) دەلێت: جڤاتی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کە لە سەرکردەی حزبەکان پێکدێت ئەو بریارەی داوە بەزۆرینەی دەنگ ئەگینا خۆم وەك طالەبانی تاکە کەس بومە کە دەنگم داوە بەوەی کە کۆنفراسەکە لەشاری ئیستانبولێ تورکیا بکرێت. بەلام سەرکردەی هەموو حزبەکانی تر دەنگیان داوە بە میصر. سەفیر بەم وەلامەی طالەبانی قەناعەت دەکات بەلام دەلێت ئەوە بزانن کە تورکیا هاوسێ و هاوبەشێکی گرنگتانە، بۆیە طالەبانی بەلێن دەدات بە سەفیر کە تەلەفون بۆ ئەردۆگان بکات و ئەو نارەزایەتیانەی برەوێنێتەوە.

سێهەم:

طالەبانی دەلێت کە قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەردۆگان کرد دەربارەی کۆبونەوەی سەرانی عەرەب لە ریاص، پێمگوت کە تورکیا کلیلی چارەسەرە بۆ عێراق، وە دەتوانێت ببێتە هۆی بالانس راگرتنی لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیەکانی دا لەگەڵ عێراق "واتە ببێتە منافسی ئێران"، ئەردۆگان لەوەلامدا وتی چۆن دەتوانم ئەو بالانسە رابگرم و دەتوانم چی بکەم؟. طالەبانی وتی بۆ کەیسی بوون بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا باشە کە رۆل بگیریت وەك دراوسێیەکی دیموکراتی عێراق. وە زۆر پیاهەلدانم کرد و شانازیم بە سیاستەکانی ئەردۆگانەوە کرد لەبەرەوپێشچونی پرسی کورد، بەنمونە لەژیر دەسەلاتی حکومەتەکانی پیشوی تورکیادا یادکردنەوەی نەورۆز قەدەغەکرابوو. طالەبانی دەلێت ئەردۆگانم رازی کرد کەپەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکات.

چوارەم:

هەرلەم رۆژەدا، سەفیر باسی کێشەی پەکەکە دەکات لەگەڵ طالەبانی  نارەزایەتی خۆی نیشان دەدات سەبارەت بەو کۆنفرانسەی کە پەکەکە ئەنجامی داوە لەشاری دهۆک . طالەبانی دەلێت: من قسەم لەگەل بارزانی دا کردوە لەسەر پەکەکەو ئەم مەسەلەیە وە دڵنیایی تەواوم لە بارزانی وەرگرتووە کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کە نابێت بەهیچ شێوەیەک پشتگیری پەکەکە بکرێت، بەلام ئەوەی کە هەندێ جار روودەدات لە پشتگیری کردنی پەکەکە کۆمەلە خەلکانێکن بەدوورن لەئێمەو بەبێ ئاگاداری ئێمە ئەمجۆرە کارانە دەکەن "بەبێ ئەوەی مۆلەتی رەسمی" لە ئێمە وەربگرن.

 دواتر، طالەبانی دلنیایی دەداتە سەفیر کەلەلای خۆیەوە ڕێگەی نەداوە هیچ کێشەیەکی پەکەکە رووبدات، و دەلێت : "زۆربەی کێشەکانی پەکەکە لەسنوری ژیر دەسەلاتی بارزانی دا روو دەدەن بۆیە داوات لێدەکەم  کە خۆت قسە لەگەل بارزانی دا بکەی لەسەر ئەم مەسەلەیە هەرچەندە بارزانی بەلێنی پیدام کە هەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆئەوەی ڕێگە نەدات پەکەکە هیچ جوڵەیەك بکەن".

لەهەمان رۆژدا، دووبارە سەفیر بەتەلەفون پەیوەندی بە طالەبانییەوە دەکات وپێی دەلێت کە قسەمان لەگەڵ بارزانی کردووە و پێمان راگەیاندووە کە لێدوان لەدژی تورکیا نەدات وپەیوەندییەکانی لەگەل تورکیادا ڕیکبخات و بەرەوپیشی ببات.
١٧ شوبات
لینکی راپۆرتەکە لە پێگەی فەرمی ویکیلیکس: کلیک لێرە بکە
به‌روار:  25/07/2016
2053   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   675
کۆی سه‌ردان:   29257070