پارتی گومان لەئاسایشی یەکێتی دەکات گەنجێکی پارتی کووشتبێت لەسەر تاتۆی بارزانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوکی پارتی، گومان لە ئاسایشی یەکێتی لەو شارە دەکات کە گەنجێکی پارتیان کووشتبێت لەبەرئەوەی تاتۆی بارزانی لەسەر جەستەی کردووە.
لەو روونکردنەوەی ئاسایشی پارتی لەکەرکوکدا هاتووە" ئه‌مڕو خانه‌واده و كه‌س وكاری هاوڵاتیه‌ك سكاڵای یاساییان له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیمان تۆمار كرد له‌و سكاڵایه به پێی وته‌ی كه‌س وكاری له روژی (19/7/2016) كوڕیكیان به ناوی (بارزان محمد ره‌حیم) له دایكبووی (1981) ئه‌ندامی (پارتی دیموكراتی كوردستان) له ناو شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكی سه‌ر به (ی.ن.ك) ده‌ستگیركراوه و دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژیك به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركردنه دوێنی به داخه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك دۆزیه‌وه، دوای ئه‌و سكاڵایه ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه له لێكۆلینه‌وه سەره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و هاولاتیه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئاسه‌واریكی زۆری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه به روونی دیاره و به هوی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی له ده‌ستداوه".
لە روونکردنەوەکەی ئاسایشی پارتیدا هاتووە" بۆیه ئێمه وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك به ووردی لێكوڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌سپێكردووه و له‌گه‌ڵ به‌رێز جه‌نابی پاریزگاری كه‌ركوك و براده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكی (ی.ن.ك) له‌سه‌ر خه‌تین بۆ زانینی راستی و دروستی رووداوه‌كه، ئێمه هیچ كه‌س و لایه‌نێك تاوانبار ناكه‌ین و هیچ لێدوانیك ناده‌ین له‌و باریه‌وه تا لێكوڵینه‌وه ته‌واو نه‌بێت ، دوای ته‌واوی بوونی لیكوڵینه‌وه ئه‌و كات راستی بابه‌ته‌كه بو هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا ده‌كه‌ین".
ماڵپەڕی وشە کە ماڵپەڕێکی نزیک پارتییە لە میانەی هەواڵێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لە کەرکوک گەنجێکی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی یەکێتیەوە دەکوژرێت و هەمان ئاسایش هەوڵی ئەوە دەدەن هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی بگۆڕن".
سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە بە "وشە"ی راگەیاندووە" ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک ئەو گەنجەیان لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتووە، تەنها لەسەر بوونی تاتۆی (بارزانی) لەسە جەستەی گەنجەکە ناوی (بارزان محمود)ە و خاوەنی دوو مناڵە".
وشە باس لەوە دەکات" شه‌و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی کەرکوک بوو ئاسایشی یەکێتی لە هەوڵی گۆرینی هۆکاری گیان لەدەست دانه‌كه‌ی بوو،نەیانهێشت تەرمەکەی بۆ ناشتن ئامادە بکەن تاوەک ئاسایشی یه‌كێتی ڕه‌زامه‌ندی نه‌دات! دوای رەزامەندی وەرگرتنەکە ئێستا مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌ی كۆتایی هات".
سپی نیوز
به‌روار: 24/07/2016
1420 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|