گولەن بۆ ئەردۆغان: قەرەج بوو بە پاشا باوكی خۆی سەربڕی
ئەو كەسەی ئەردۆغان تۆمەتباری دەكات بەتێوەگلان لەهەوڵی كودەتاكەی 15ی تەمموزدا دەڵێت، ئەردۆغان نەخۆشی دەرونی هەیە، بەردەوام پزیشكی دەرونی لەگەڵدایەو چارەسەر بەكاردەهێنێت.
فەتحوڵڵا گولەن سەرۆكی بزوتنەوەی گولەن و كەسایەتی ئیسلامی ناوچەكە كە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیاوە تۆمەتبار كرا بەتێوەگلان لەهەوڵی كودەتاكەی 15/7/2016 ئاشكرای دەكات، ئەردۆغان لەڕووی دەرونیەوە كێشەی هەیە، لەكەسانی نزیكی خۆی بیستومە بەردەوام پزیشكی تایبەتی لەگەڵدایەو زۆر دەرمان و چارەسەری پزیشكی بەمەبەستی چارەسەری كێشە دەرونییەكانی بەكاردەهێنێت، چەندینجاریش لەكۆشكە ناوازەكەی توشی هەڵچونی دەرونی سەخت بووە.
گولەن دەشڵێت: لەتوركیا پەندێك هەیەو دەڵێت، قەرەجێكیان كرد بەپاشا یەكەم كەس باوكی خۆی سەربڕی، دەتوانین ئەم وتەیە بۆ ئەردۆغانیش بەكاربهێنین، ئەو كەسێكە لەگەڕەكێكی هەژارنشین كە تەنانەت خانوەكانیشیان تاپۆی نەبووە لەدایكبووە، ئێستا لەكۆشكدا دەژی كە لە ١٠٠٠ ژوور زیاترەو بەدەیان كەشتی و كۆشكی گرانبەهای هەیە، هەروەها بەتۆن پارەی لەبەردەمدا هەڵڕێژراوە، كەسێكی ئاوەها ئاستەمە توشی ژەهراوی بونی دەسەڵات نەبوبێت.
گولەن لەسەر كەسایەتی ئەردۆغان دەڵێت: ئەمانە قسەی من نین كەسە نزیكەكانی چەندینجار بڵاویان كردۆتەوە كەوا لەكاتی توڕەبوندا دیوارەكانی كۆشكی بەر شەقداوە، كەسێك كە كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە هیچ گەرەنتیەك نییە لەكاتی توڕەبوندا ئازارت پێنەگەیەنێت.
نەوا
بهروار: 24/07/2016
1914 جار خوێندراوهتهوه
|