"سیخوڕی لە سوید لەسەر لایەنگرانی گولەن بە تاوان دادەنرێ"
حکومەتی ئەردۆغان دەیەوێ زانیاری لەسەر لاگرانی فەتحوڵلا گولەن کۆبکاتەوە، تەنانەت لە دەرەوەی وڵات و لەوانە سویدیش.

 
ڕادیۆی سوید و لەوانە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ئەم بابەتەیان ئاشکرا کردووە. ڕادیۆی سوید پەیوەندی بەبارەگایی حکومەتی تورکیاوە کردووە. ئەوانیش بەم شێوە داوایی زانیاریی دەکەن. 

          " بەڵێ بارەگای حکومەتی تورکیا، دەتوانی بەنوسراو پەیوندی بەبارەگای حکومەتەوە بکەن. لەو حاڵەتەشدا دەتوانن لەڕێگەی فاکس، نامە و ئێمایلەوە کە هەرکامیانتان پێ باش زانیاریمان بۆ بنێرن. ئەو زانیاریانەش تەنها ناوی سیانی و ناونیشانیانمان بۆ بنێرن".

سەبارەت بەو پرسیارەش کە کێ بەرپرسیارێتی ئەم کارە لە کۆکردنەوەی زانیاری لە لایەنگرانی بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن لە ئەستۆ دەگرێت. لە وەڵامدا دەڵێن: سەرۆککۆمار و دەوڵەت.

درێژەی هەواڵ



به‌روار:  23/07/2016
929   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   673
کۆی سه‌ردان:   29255080