کچێکی 19 ساڵ لە سەتڵێکدا دەژی
خەندان- سامان محەمەد

زۆربەی مرۆڤەکان ژیانی ئاسایی دەژین، بەڵام هەندێک هێندە لە نەهامەتیدا دەژی کە دەیبینیت و سەیری ژیانی خۆت دەکەیت دەستبەجێ بیرکردنەوەکانت دەگۆڕێن، کچێکی تەمەن 19 ساڵ هەموو ژیانی لە سەتڵێکی پلاستیکیدا بەسەردەبات و بەردەوام ئازاری هەیە دەبێت ژیانی ئەو کچە چۆن بێت؟

رەحمە هارونا خەڵکی نەیجیریایەو تەمەنی 19 ساڵە، هێندە لەشولاری بچووکە کەسوکارەکەی لە سەتڵێکی پلاستیکیدا هاتوچۆی پێدەکەن و ژیانی رۆژانەی بەسەردەبات، ئەم کچە تەنها سەری وەک مرۆڤێکی ئاساییە و بەردەوام بەدەست ئێش و ئازارەوە دەناڵێنێت.
رەحمە کاتێک لەدایک دەبێت تا تەمەنی 6 مانگی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە، بەڵام لەدوای ئەو تەمەنەوە تووشی پوکانەوە دەبێت و لەشولاری بەهیچ شێوەیەک گەشە ناکات تەنها مێشک و قەبارەی سەری نەبێت کە وەک مرۆڤێکی ئاسایی گەشەی کردووە.

ئەو کچە ناتوانێت بجوڵێت و ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێبکات، ئەگەر کەسێک یاریدەی نەدات و کارەکانی بۆ رانەپەڕێنێت، هەربۆیە خێزانەکەی لە سەتڵێکی پلاستیکیدا لە شوێنێکەوە دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی تر، جگەلەوەی دەبێت خواردن بکەن بە دەمیەوەو خۆیان بیخەنە سەر شوێنی خەوتنەکەی.
دایکی رەحمە دەڵێت "کچەکەم لە تەمەنی 6 مانگیدا تووشی ئازارێکی گەدە هاتووەو لەو کاتەوە بەدەست ئەو ئازارەوە دەناڵێنێت".
ئەو کچە وەک خۆی دەڵێت خێزانەکەی زۆر هاوکاری دەکەن بەتایبەت برا بچکۆلەکەی کە نزیکترین کەسە بۆ ئەو، بۆ هەموو شوێنێکی دەبات کە پێویستی بێت.
کەسوکاری ئەو کچە دەڵێن نیشانی پزیشکیان داوە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوەو لەو ئازار و نەهامەتییە رزگاری بکەن.

به‌روار:  22/07/2016
686   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1551
کۆی سه‌ردان:   29265303