کودەتاچیەکان پلانی ڕفاندنی ئۆجەلانیان هەبووە

پارتی دیموکراتی گەلان داوایکردووە لیژنەیەکی سەربەخۆ بۆ پشکنین لە دۆخی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پێکبهێندرێت چونکە پێدەچێت لە کودەتاکەدا هەوڵی بەئامانجگرتنی ئۆجەلان درابێت.

پارتی هەدەپە و لیژنەی ئیمراڵی کە گروپێکی داکۆکیکارن لە ئازادکردنی ئۆجەلان ، هۆشداریاندا  هێرشکردنە سەر ئۆجەلان" تورکیا بەرەو شەڕێکی ناوخۆی بەرپەرچنەدراوە دەبات".

لە بەیانامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە " دۆخی ئاسایشی ئۆجەلان بابەتێک نیە کە مایەی پێشێڵکردنبێت، جگە لەوەش خێزان و پارێزەرەکەی مافی سەردانیکردنی ئۆجەلانیان هەیەو پێویستە بەزووترین کات لیژنەیەکی سەربەخۆ بۆ دڵنیابوونی خەڵک لە دۆخی ئۆجەلان پێکبهێندرێت".

ئەمەش دوای ئەوەهات ڕۆژنامەی جموریەت بڵاویکردەوە " کودەتاچیەکان لە شەوی کودەتاکەشکستخواردووەکەدا پلانی ڕفاندنی ئۆجەلانیان هەبووە".

ژمارەیەک چالاکوانیش لە ڕێگەی تویتەرەوە هاشتاگی (داوادەکەین ئۆجەلان ببینین)یان بڵاوکردووەتەوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩دا لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا کەلەلایەن دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکاوە ( سی ئای ئەی) هاوکاریکرابوو لەوڵاتی کینیا دەستگیرکرا و ڕادەستی تورکیا کرا.
دادگای تورکیا لەسەرەتادا سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئۆجەلاندا سەپاند دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤دا سزاکەی بۆ زیندانی هەمیشەیی گۆڕا.

لەسەرەتادا ئۆجەلان تاکە زیندانیکراوی گرتوخانەی دوورگەی ئیمڕاڵیبوو بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٩دا ژمارەیەک زیندانیکراوی دیکە بۆ گرتوخانەکە زیادکران.

ئۆجەلان چەندین ساڵە لە ڕێگای پارێزەر و خێزانەکەیەوە پەیوەندی بە لایەنگرانیەوە دەکات بەڵام لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٩دا سەردانیکردنی قەدەغەکرا .
نالیا


به‌روار:  22/07/2016
1212   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   288
کۆی سه‌ردان:   29253761