خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە كەمال رەئوف
خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە سەرنووسەری شارپرێس، ئەوەش لەبەرانبەر ئەوەی یەكێك بووە لەكۆڵەكە سەرەكییەكانی میدیای ئازاد‌و رۆژنامەنووسێكی بوێر.
لەیادی هەشت ساڵەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سۆران مامەحەمە، ئەمڕۆ (پێنج شەممە 21/7/2016) خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە كەمال رەئوف سەرنووسەری شارپرێس‌و بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای شارپرێس.
خەڵاتەكە گۆڤاری لڤین‌و بەهاوكاری رێكخراوی IMS ئامادەكرابوو، لەمەراسیمێكدا بەخشرایە كەمال رەئوف سەرنووسەری شارپرێس‌و بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای شارپرێس، ئەوەش لەبەرانبەر كارەكانی بۆ بواری رۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستان، كە یەكێك بووە لەكۆڵەكە سەرەكییەكانی میدیای ئازاد‌و رۆژنامەنووسێكی بوێر.
سۆرانی مامە حەمە یەكێك بوو لەرۆژنامەنووسە چالاكەكانی هەرێمی كوردستان‌و شاری كەركوك، كە كاری بۆ گۆڤاری لڤین‌و چەند دەزگایەكی تری راگەیاندن دەكرد، هەشت ساڵ پێش ئێستا لەماڵەكەی خۆی لەشاری كەركوك درایە بەر دەسترێژی گوللەو تیرۆركرا، كە تائێستاش كەیسی تیرۆركردنەكەی یەكلانەكراوەتەوە.
که‌مال ره‌ئوف ره‌حیم کێیە؟
• ساڵی ١٩٦٢ له‌سلێمانی له‌دایکبووه
. • ساڵی ١٩٨٠ بووه به پێشمه‌رگه
• ساڵی ١٩٨٨ ده‌ستبه‌رداری کاری حیزبی بووه
. • له‌ساڵی ١٩٨٥ ه‌وه ئاشنا بووه به‌کاری رۆژنامه‌نووسی
. • ساڵی ٢٠٠٠ یه‌کێک بووه له‌دامه‌زرێنه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، بۆ ماوه‌ی ساڵێک به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ئه‌و رۆژنامه‌یه بووه
. • له‌ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٣ سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی بووه
. • ساڵی ٢٠١٣ سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی کۆمپانیای شارپرێسی کردووه بۆ چاپ و راگه‌یاندن و توێژینه‌وه
. • سه‌رنووسه‌ر گۆڤاری شار بووه‌و ئێستاش سه‌رنووسه‌ری سایتی شارپرێس و به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی کۆمپنیای شاره.
لڤین
به‌روار: 22/07/2016
1070 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|