شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ئەمریکی لە منبج

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
 
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ڕاگەیاند کە بە ڕەگەز خەڵکی ئەمریکایە.
 
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا یەپەگە ئاشکرایکرد، کە شەڕڤانێکی بە ڕەگەز ئەمریکی لە١٤ی ئەم مانگەدا لەئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی منبیجدا شەهیدبووە، کە لەمانگی شوباتی ٢٠١٥وە پەیوەندی بە شەڕڤانانەوە کردووە.
 
یەپەگە دەڵێت:"بەشداربوونی ئەم شەهیدەو تەواوی ئەوانەی لە دەرەوەوە بەشداری شەڕڤانان بوون و لە پێناو ئازادی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا بەرخودان دەکەن، لە مێژووی گەلی کوردا بەشکۆ وە ناویان تۆمار دەکرێت".
 
یەپەگە بەم شێوەیە ناسنامەی شەهیدەکەی ڕاگەیاندووە:
ناو: Levî Jonathan Shîrley
نازناو: ئاگر شەڕڤان


به‌روار:  21/07/2016
889   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   937
کۆی سه‌ردان:   29263392