‌ئاردۆگان: لە شەربەتفرۆشی سەر جادەوە بۆ دەوڵەتداری-موتڵەق
Erdoğan – från saftförsäljare på gatan till maktfullkomlig
Kustvaktens son som sålde lemonad på gatorna har blivit en skoningslös president som slår ner kuppförsök, undanröjer tusentals och hotar med dödsstraff i ett alltmer islamiserat land. Nu flaggar FN:s människorättskommissarie rött för president Erdoğan.
– Återinfört dödsstraff är ett stort steg i fel riktning och ett brott mot Turkiets internationella förpliktelser, säger Zeid Ra´ad Al Hussein.


مالمۆکورد


‌ئەوڕۆ: 07/20 رۆژنامەی گەورەی سوید؛ سڤێنسکا-داگبلادت؛ گوتارێکی درێژی دەربارەی ئاردۆگان بەو سەردێڕەی سەرەوەی بڵاوکردتەوە. تیادا هاتووە کە ئاردۆگان لە کوڕی پاسەوانێکی کەنار دەریاوە کە خەریکی شەربەتفرۆشی لیمۆناد (لیمۆ-شەکر) بووە لەسەر جادە تا خۆی کردۆتە ناو راڕەوەکانی دەوڵەت و ئیدی بە   دەسەڵاتداریێتی رەها سۆمایی داهاتووە و لەتاو دەسەڵات نە چاوی دەبینێ نە عەقڵی کاردەکا؛ قۆرخی دەسەڵاتی کردوە. ئێستا شەربەتفرۆش بۆتە سەرۆککۆمارێکی بێ-رەحم و بەزەیی کەلەی باش و خراپ پاندەکاتەوە؟ جا کودێتاچی بێ، یان نەیار و ناحەز، شەقام و کوچە و کەلەبەر پاک-پاک دەکاتەوە؛ تەنانەت بە ئاشکرا دەڵێ: حوکمی کوشتن و لەسێدارەدان دەهێنمەوە، تورکیا رۆژ بە رۆژ دەکاتە وڵاتێکی ئسلامی توندڕەو. هاوکات کۆمیسۆنی مافی مرۆڤی سەر بە یو-ئێن گڵۆپی سووریان بۆ ئاردوگان داگیرسانوەو ئەوڕۆ بە ئاشکرا لە زاری سکرتێری کۆمسیونەوە؛ زەید رەعد ئەلحوسەین، گوتیان: گەڕانەوەی حوکمی کوشتن و لە سێدارەدان هەنگاوێکی هەڵەیە و رووە و  ئاڕاستەیەکی هەڵەشە و دژی ئەرکە نیونەتەوەییەکانی تورکیا وەک وڵات دەوەستێتەوە.



به‌روار:  21/07/2016
877   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   437
کۆی سه‌ردان:   29233358