یۆنان مافی مانه‌وه به په‌نابەران ده‌دات
هەژار تەها
مالمۆکورد
كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه زیاتر له 15 هه‌زار و 500 په‌ناخواز مافی مانه‌وه‌ی كاتیان له‌و وولاَته وه‌رگرتووه.
مه‌به‌ست له‌پێدانی ئه‌م جۆره له مافی په‌نابه‌رێتی كه بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵه و به پڕۆسه‌ی تۆماركردنی پێشوه‌خته ناوده‌رێت بۆ پێدانی شوناسێكی یاسایه به په‌ناخوازان ، هه‌ر وه‌ك ووته‌بێژی كۆمیسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرایكردووه كه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌و وولاَته بمێننه‌وه ، ڕێگه‌یان پێده‌درێت كه سودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كانی ئه‌و وولاَته.
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش ته‌نها ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌گرێته‌وه كه‌له كانونی دووه‌می ساڵی 2015 ه‌وه هه‌تا 20 ئازاری 2016 گه‌شتونه‌ته سه‌ر خاكی سه‌ره‌كی ئه‌و وولاَته.
پێدانی مافی مانه‌وه‌ی كاتی په په‌ناخوازان له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی ئه‌و مافه به‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌له ئێستادا له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیان له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه كه‌له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌ناخوازی كورد و عێراقی هه‌ن چونكه به‌گوێره‌ی یاسای كۆچی ئه‌و وولاَته ، ئه‌و په‌ناخوازانه له‌ڕابردوودا ویستویانه به قاچاخ وله‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و وولاَته ، به‌وه‌ش رێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وولاَته بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ، 49 هه‌زار په‌ناخواز له یۆنان پێده‌چێت سوودمه‌ند بن له‌و پڕۆسه‌یه و هاوكاری كۆمیسیۆنه‌كه‌ش ده‌كات كه بتوانن ئه‌و په‌ناخوازانه‌شیان لێ ده‌ستنیشان بكه‌ن كه پڕۆگرامی دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه له وولاَتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانگرێته‌وه.
سه‌رچاوه : ئاژانسی هه‌واڵی گریك ڕپۆرته‌ر ، گاردیان
به‌روار: 21/07/2016
884 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|