پەنابەرانی سوید تەنیا ئیقامەی کاتی وەردەگرن گەر....
ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان ڕەخنەی توند لە یاسا نوێکەی کۆچ دەگرن و گۆڕانکاری بەسەر شێوازی کارکردنیاندا دەهێنن.
بەپێیی ئەو یاسا نوێیە زۆربەی هەرە زۆری ئەو پەناخوازانەی هەتاوەکو ئێستا مافی مانەوەیان پێ نەدراوە ئەگەر بێت و مافی پەنابەری وەربگرن تەنها کاتی دەبێ و هێنانی خێزانەکانیان بۆ سوید زۆر زەحمەت دەبێ. لەم ڕوانگەیەشەوە وڵاتی سوید خۆی دەخاتە ئاستی ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوورپاوە کە کەمترین ڕێژەی پەنابەر وەردەگرن.
لەم ڕووەوە ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانی وەک منداڵ پارێز (Rädda Barnen)،ڕێکخراوی نێونەتەوەی ئەمنێستی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات (Amnesty)، ڕێکخراوی مناڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICEF) و ڕێکخراوی کۆچبەران بۆ سوید بەخێربێن (Refugees Welcome Sverige) ڕەخنەی توند لەو یاسایە دەگرن و گۆڕانکاری زۆر لە یاساکانیاندا دەکەن. بۆ نمونە ڕێکخراوی کۆچبەران بۆ سوید بەخێربێن (Refugees Welcome Sverige) بەیاساکانیاندا دەچننەوە. توبیاس لوسێ سەرۆکی هۆکاری گۆڕانکارییەکانیان ڕوون دەکاتەوە و دەڵێ
درێژەی هەواڵ
بهروار: 20/07/2016
1815 جار خوێندراوهتهوه
|