بەرپرسێکی کورد کچێکی کردووە بە ژن بە 3 هەزار دۆلار
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە پشت بە ستن بە رێکخراوە ناحکومییەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانى عێراق و هەرێمى کوردستان، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا چەندین زانیاری لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو و تیایدا ئاماژەبەوەکراوە، تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەهاوکاری چەند کەساسیەتییەکی ناو حکومەتی هەرێم و دەزگای ئاسایش و پاسەوانی سنور، ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج و بازرگانیان پێوەکردوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راپۆرتی ساڵانەیدا سەبارەت بە بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک کەسایەتی لەناو هێزەکانی ئاسایشی هەرێمدا کارئاسانیان کردووە بۆ بازرگانیکردنی سێکسی بە ژنان و کچانی ناو کەمپی ئاوارە سوریەکانی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە شارەکانی بەغداد و بەسرە ئاوارە سورییەکان لەلایەن تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ناچارکراون لە ئوتێل و خانەی لەشفرۆشییەکاندا کاری لەشفرۆشیبکەن، پاش ئەوەی لەلایەن ئەندامانی ئەو باندانەوە بەڵێنیان پێدراوە کە لە هەرێمی کوردستان جێگیریان بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لەساڵی ٢٠١٥ دا بەشوودانی منداڵ لەناو کەمپەکانی ئاوارە سووریەکانی هەرێمی کوردستاندا زیادیکردووە.
باس لەوەش دەکات کە کچانی سوری لە کامپی ئاوارەکاندا ناچارکراون کە بەمنداڵی شووبکەن یان هاوسەرگیری کاتی بکەن لەگەڵ هاوڵاتیانی عێڕاقی یان ئاوارەکاندا، هەندێک بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش گوێیان پێنەداوە یان بەرتیلیان وەرگرتوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەو کەیسانە نەگرنەبەر.
لەراپۆرتەکەدا بە پشتبەستن بە میدیاکان ئاماژە بەوەکراوە، لە سالی ٢٠١٥دا بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم بڕی 3000 دۆلاری داوە تاوەکو سێکس لەگەڵ کچێکدا بکات و هۆکاری پێدانی ئەوبڕە پارە زۆرەشی لەبەر ئەوە بووە کە کچەکە پاکیزە بووە.
ئەوەشخراوەتەروو، کە حکومەتی عێراق بەتەواوی پێوەرە جیهانییەکانی بۆ لەناوبردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە جێبەجێنەکردووە، بەڵام هەوڵی لەبەرچاو دەدات بۆ جێبەجێکردنی.
لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا ئاماژەبەوەشکراوە، توندوتیژی و نەبوونی کۆنترۆڵ بەسەر تەواوی وڵاتدا و کورتهێنانی بودجە و کاریگەریی ئاوارەکان بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام بونەتە کۆتوبەند بۆ کەمکردنەوەی تواناکان لە ڕوبەڕوبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
باسلەوەشکراوە، هەردوو حکومەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بەردەوام لەپێشخستنی ئەو خزمەتگوزاریانەدان کە پێشکەشی ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگار دەکرێن.
نالیا
بهروار: 01/07/2016
569 جار خوێندراوهتهوه
|