ڤیدیۆی خۆتەقاندنەوەی داعشە کوردەکە لە مەخموور
ئەبو عائیشە كوردی، نازناوی محەمەد ئەو داعشە كوردە 31 ساڵەیە، كە بۆ یەكەمجار لە 28ی مانگی ئازار دەركەوت، كاتێك داعش شەهیدكردنی پێشمەرگەیەكی دیلی لەموسڵ پێ سپارد، شەرتی بەچەقۆ ئەركەكەی ڕاپەڕاند.
بەپێی راپۆرتێكی پێشووی خەندان ناوبراو بەر لەوەی بچێتە ناو داعش لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دوكانی یاریی پلەیستەیشنی هەبووەو زۆركات گرەوی لەسەر بردنەوەی یارییەكان كردووە، بەوەش نازناوی (شەرتی)یان پێداوە.
بۆ جاری دووەم شەرتی لەشەڕێكی گەورەدا دژی هاوزمانو نەتەوەی خۆی (پێشمەرگە) دەردەكەوێتەوە لەشارۆچكەی تلسقۆف لەسێی مانگى پێنج، كاتێك دەچێتە ناو سەنگەرێكی پێشمەرگەوە، ئەوەش بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی داعش كەدوای شەڕەكە بڵاویكردەوە.
بهشداری شهرتی لهو شهڕهی تلسقۆف بهڕونی دیاره، بهپێی گرته ڤیدیۆییهكه دهچێته ناو سهنگهرێكی پێشمهرگهو وێنهیهكی سهركردهیهكی كورد دهدڕێنێت كه بهدیواری یهكێك لهسهنگهرهكاندا ههڵواسرابوو.
رائد تەحسین سەعید، لەلیوای 91ی سوپای عێراق كە هێزەكەی بەشداری شەڕەكەی ئەمڕۆی مەخموری كردووە بەخەندانی وت "سێ خۆكوژی داعش بەسەیارەوە خۆیان بەسوپادا تەقاندەوە، بەڵام یەكێكیان نەگەیشتە شوێنی بەئامانجكراوی خۆیو لەلایەن سوپاوە لەدوورەوە تەقانێدرایەوە".
وتیشی بەهۆی كردەوە خۆكوژییەكانەوە چەند سەربازێی سوپا برینداربوون.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاژانسی ئەعماق-ی داعش بڵاویكردەوە، لەئەنجامی دوو هێرشی خۆكوژیدا تردا بەرانبەر هێزە عیراقیەكان، 25 سەربازی سوپا كوژراونو ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش تێكشكاون.
ئەو دوو خۆكوژە كە لەگوندی رجلەی رۆژئاوای مەخمور خۆیان تەقاندووەتەوە، پێدەچێت بیانی بنو ناوەكانیان لەلایەن داعشەوە بە ئەبو موعتەسەم فەڵەستینیو ئیبراهیم روسی، بڵاوكراوەتەوە.
عەمید خەڵەف گەرگەری، لەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی نەینەوا بە خەندانی راگەیاند كە لەشەڕەكەی ئەمڕۆی مەخمور، پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هەبوونو سوپای عێراق چواریانی لەدوورە تەقاندووەتەوە، تەنیا یەكێكیان بەسوپادا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە چوار سەرباز برینداربوون.
هێرشەكەی ئەمڕۆی سوپای عیراق لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە داعش تۆپبارانێكی توندی پێگەو بارەگاكانی سوپای عیراقی كرد لەسنووری مەخمور.
عەمید خەڵەف وتی "سوپای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە توانی هەردوو گەڕەكی بواویو دێرباز لەشارۆچكەی حاج عەلی كۆنتڕۆڵ بكاتو لەشەڕەكەشدا، 60 چەكداری داعش كوژران".
مەفرەقی حاجی عەلی، دەكەوێتە بەری مەخمور لەسەر رووباری دیجلە بەرانبەر بە ناحیەی گەیارە كە ئامانجی گەورەو ستراتیژی سوپای عیراقە لەپڕۆسەی رزگاركردنی موسڵ، حاجی عەلی لەڕووی تەكتیكی سەربازییەوە شوێنێكی ستراتیژییەو دەڕوانێت بەسەر چەندین گوندی ناوچەكەدا.
هێرشەكانی سوپای عیراق لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵدایە، كە سێ مانگە دەستیپێكردووەو چەندین گوند رزگاركراون، لەئێستاشدا هێزە عیراقییەكان ئامانجیان گەیشتنە بە ناحیەی گەیارە لەباشوری پارێزگای نەینەوا.
بەیانی ئەمڕۆش، رائد ئەمین شێخانی لەلیوا 91ی سوپای عیراق ئەوەی بۆ خەندان ئاشكراكردبوو كە "بەهۆی ئەو هێرشەوە، سێ سەربازی سوپای عیراق برینداربوونو ئەبو عائیشە گەورە تیرۆریستی داعش لەو شەڕەدا كوژراوە، چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش تەقێندراونەتەوە".
چەكدارە خۆكوژەكەی داعش، ئەبو عائیشە 19 مانگ پێش ئێستا لەگەڵ ژنو منداڵەكانی پەیوەندییان بەداعشەوە كردووە لەسوریا.
ئەسما دایكی محەمەد شەرتی ناسراو بەئەبو عائیشە كوردی كە ئێستا لەكرماشان دادەنیشێت، دوای ئەوەی كوڕەكەی بەشداریكرد لەشەهیدكردنی پێشمەرگەیەكی دیل لەموسڵ، بەتەلەفون بەخەندانی وت "من شەرمەزاری خەڵكی كوردو بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیەمو حەزم نەدەكرد كوڕەكەم ئەو ڕێبازە بگرێتەبەرو بەرانبەر هاوزمانو هاودینەكانی خۆی، هیوادارم "اللە" حەقی ئەو تاوانەی لێ بسێنێت".
دوابەدوای ئەوە محەمەد شەرتی بەتەلەفۆن هەڕەشەی لەكەسوكارەكەی كردووە، بەوەی نابێت بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ هیچ رۆژنامەو میدیایەكی دیكە قسە بكەن.
ئەسما بەر لەشەڕەكەی تلسقۆف وتی "ئێمە ئاگادار نەبووین كەچۆن ئەم كوڕەمان پەیوەندی كردووە، رۆژێك پێیانڕاگەیاندین كەمحەمەدو فاتمەی خێزانی، لەگەڵ پارمیدای كچی چوونەتە نێو ریزەكانی داعشەوە"
خەندان
سەیری ڤیدۆیەکە لەم لینکەوە بکەن،
بهروار: 01/07/2016
1748 جار خوێندراوهتهوه
|