کوژرانی ئەو داعشە کوردەی پێشمەرگەکانی سەربڕی
رووداو- هەولێر

چەکدارێکی کوردی نێو رێکخراوی داعش کە بە ئەبوعایشە کوردی ناسراوبوو و پاش نەورۆزی 2016 و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە 3 پیشمەرگەی دیلی دەستی داعشی سەر بڕی، کوژرا.

ئەو چەکدارە کوردە کە ناوی محەممەد ئیبراهیمییە، خەڵکی کامیاران بوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەناو چەکدارانی داعش بە محەممەد شەرتی و ئەبو عائیشە کوردی ناسراوبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەکاوەنتەکانی نزیک لە چەکدارانی داعش بڵاوکراوەتەوە کە ئەو چەکدارە کوردە لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە مەخموور کوژراوە.

به‌روار:  01/07/2016
1333   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   142
کۆی سه‌ردان:   29219930