150پارێزەر خۆبەخشانە بەدواداچون بۆ دۆسیە‌كەی نەوشیروان مستەفا دەكەن
خەڵك – بەشی هەواڵ 
ژمارەیەك پارێز خۆبەخشانە بە بەدواداچون بۆ دۆسیەكەی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن، لە كەمپینێكیشدا 150 پارێزەر واۆژ كۆدەكەنەوە، دەشڵێن: "بەكارهێنانی دادگاكان لە ململانێ سیاسییەكاندا بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو، نەریتی دەسەڵاتە شمولی و دیكتاتۆرییەكانە".
 
میدیاكانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویانكردەوە، زیاتر لە 150 پارێزەری‌ خۆبەخش كەمپینی كاركردنی خۆبەخشانە لەسەر دۆسیە دروستكراوەكەی نەوشیروان مستەفا ؛ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان؛ پێكدەهێنن، بە ئامانجی ڕەتكردنەوەی‌ هەژمونی‌ حیزب‌ بەسەر دەسەڵاتی‌ دادوەرییەوە. 

بەدروشمی "نا بۆ هەژمونی حیزب بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە"، كەمپەینێك لەلایەن ژمارەیەك پارێزەری خۆبەخش بۆ بەدواداچونی دۆسیە‌ دروستكراوەكەی نەوشیروان مستەفا پێكدێت و تائێستا (150) پارێزەر واژۆیان لەسەر كردوە.

ئەو پارێزەرانە لە یاداشتێكدا ڕایانگەیاندوە،  بەكارهێنانی دادگاكان لە ململانێ سیاسییەكاندا بۆ بەرژەوەندیی لایەنێكی دیاریكراو، نەریتی دەسەڵاتە شمولی و دیكتاتۆرییەكانە، بۆ رێگرتن لەم نەریتە خراپە و پاراستنی سەربەخۆیی و شكۆی دادگاكان و سەروەریی یاسا ئامادەن ببینە پارێزەری خۆبەخشی نەوشیروان مستەفا ئەمین ؛ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان؛ لەسەر ئەو تۆمەتە بێ بنەما و دروستكراوانەی ڕووبەڕووی كراونەتەوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەك پێش ئێستا  بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر كۆنسووڵخانەكان، داواكاری گشتی داوای لە نەوشیروان مستەفا كرد لەبەدەم دادگا ئامادەبێت و بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەو دۆسیەی بە  سیاسی لە قەڵەمدا .


 
به‌روار:  30/06/2016
730   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   671
کۆی سه‌ردان:   29308552