سوید بوە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
لەگەڵ خۆشحاڵی و شانازی بە هەڵبژاردنی سوید بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە نەتەوەیەکگرتووەکان، دەنگی ڕەخنەش بەرزبۆتەوە.
لە دەنگدانەی دوێنێدا لە بنکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک سەرجەم 193 دەولەتی دەنگدەر 134 دەنگیان بە ئەندامێتیی سوید دا و بەو شێوەیە سوید لە ماوەی ساڵی 2017 و 2018 ئەندامی یەکێک لە بەهێزترین ئۆرگانەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت، ئەو ئورگانەی کە بریار لەسەر گەمارۆ و ئاگربەست هەروەها هێزەکانی ئاشتیپارێز دەدات.
سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی کە ئەمە جێی شانازییە کە سوید وەک وڵاتێکی بەتوانا لە ئاستی جیهاندا دانی پێدا دەنرێت. ئەو هەروەها وتی کە ڕەوتی ڕووداوەکانە کە بڕیار لەسەر ئەجێندای کارەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەدات بەڵام ئاماژەی بە گرنگی ئەنجوومەنی ئاسایش دا وەک ئورگانێک کە کار بۆ پارساتنی ئاسایشی جیهانی دەکات، هەربۆیە گرنگە وڵاتێکی بێلایەنی وەک سوید ئەندامی ئەو ئەنجوومەن بێت تا مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان بپارێزێت.
وەزیری دەرەوەی سویدیش مارگۆت ڤاڵستریۆم ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) نووسیویەتی سوید لە ماوەی ئەندامێتییدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵ دەدات کارەکانی ئەو ڕێکخراوە ڕوون و ئاشکرا بن و مافی بەکارهێنانی ڤیتۆ سنووردار بکات، هەروەها لە ئەجێندای کارەکانیدا پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڕیکخراوی تیرۆریستی ناسراو بە داعش و پرسی چارەسەری دوودەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەلەستین لەبەر بگرێت.
لەلایەکی دیکەوە جێگیری سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان یان ئیلییاسۆن دەڵێت ئەمە بەڵگەیەکی بەهێزە کە سیاسەتی سویدی لە نەتەوەیەگرتووەکاندا خوازراوە. ئەو هەروەها دەڵێت لەو
درێژەی هەواڵ
بهروار: 29/06/2016
1429 جار خوێندراوهتهوه
|