پارتی بەرپرسێکی گۆڕان دەڕفێنێت
SNN:
بەشی ھەواڵ
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، پارتی بەرپرسی بازنەی مەسیف سەلاحەدینی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕفاندووەو تاکو ئێستە ناوبراو بێ سەروشوێنە، دەشلێت:" ئەمەی پارتی دەستی پێکردووە لەگرتن و ڕقاندنی کادیرانی کۆمەڵ و گۆڕان رەشبگیری و ئیرھابی سیاسیە".
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، پارتی دیموکرات لە ٢٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ (زاھیر حەسەن) بەرپرسی بازنەی مەسیف سەلاحەدینی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕفاندووەو تاکو ئێستە ناوبراو بێ سەروشوێنە، بەپێی وتەی خانەوادەی ناوبراو تا ئێستە ھیچ زانیاریەکان لەسەر چارەنوسی کوڕەکەیان نیە.
دەشلێت:"پارتی بەرپرسیارە لەگیان و سەلامەتی ئەو ھەڵسوڕاوەی گۆڕان و ئەمەی دەستی پێکردووە لەگرتن و ڕقاندنی کادیرانی کۆمەڵ و گۆڕان رەشبگیری و ئیرھابی سیاسیە".
ئەمە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی حوزەیران، لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە سەعید مستەفا کارگێڕی مەڵبەندی ھەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی و دوو برای ناوبراو دەستگیرکران، دواتریش لەڕاگەیەندراوێکدا ئاسایش ئاشکرایکرد، ئەوکەسەی بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوە لەبەرامبەر کەناڵێکی سەر بەپارتیی دەستگیرکراوە، ناوی ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی ئیسلامی ھێناوە بۆیە دەستگیریان کردوە.
بهروار: 29/06/2016
942 جار خوێندراوهتهوه
|