لەسەر وێنە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ، سزای ئاسایشێک دەدرێت
رۆژنامەنوس و پەیامنێرێكی كەناڵی كەی ئێن ئێنی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان وێنەی ئاسایشێكی یەكێتی بڵاودەكاتەوە كە پلەكەی مفەوەزەو ئامر مەفرەزەیەو دەڵێت: تەنها لەسەر وێنەگرتنی لەگەڵ نەوشێروان مستەفادا لەلایەن رائیدەكەیەوە سوكایەتی پێكراوەو سزای گواستنەوەی دراوە .

هەژار ئەنوەر، رۆژنامەنوس و پەیامنێرێكی كەناڵی كەی ئێن ئێن ئاشكرای دەكات: دوای رێككەوتنە سیاسیەكەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی، تەنیا لەسەر یەك وێنەگرتن كارمەندێكی ئاسایش دوای سوكایەتی پێكردن لەشوێنی دەوامەكەی دەگوازرێتەوە.

دەشڵێت"ئەم كارمەندەی ئاسایش پلەی مفەوەزەو ئامر مەفرەزەیە لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەھەولێر (كۆشكی سپی) لەساڵی (١٩٨١) برایەكی پێشمەرگە دەبێت و لەسەر خەباتی كوردایەتی شەھیدەكرێت".

رۆژنامەنوسەكە نوسیویەتی"تاوانی ئەم ئاسایشە تەنیا ئەوەیە دوای رێككەوتنەكەی گۆڕان و یەكێتی وێنەیەكی لەگەڵ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گرتووەو لەفەیسبوكەكەی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، مەلەسەیەكی كوردی ھەیە دەڵێت : ھەموو تەیرێك گۆشت خۆرە بەس ناوی گورگ بەتە، سوكایەتی پێكردن و گواستنەوەی ئەم كارمەندەی ئاسایش لەلایەن ( رائیدێك و ملازمێك و عەریفێك) كراوە".

ئاماژەی بەوەش كردووە"جا لەھەمووی خۆشتر یەكێك لەمانە لەسەردەمی حزبی بەعس مەفرەزە خاصە بووە، بائەوەشم بیرنەچێ بۆ ئەوەی برادەرانی سەوزە لێ نەڵێن لەخۆیەوە قسە دەكات ئەزانن یەكێك لەم ئەفسەرانە چی بە ئاسایشەكەیوتبوو خۆزگە وێنەیەكت لەگەڵ پارتیەك بگرتایە نەوەك نەوشیروان مستەفا".
لڤین


به‌روار:  27/06/2016
1011   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   111
کۆی سه‌ردان:   29259256