تۆ تۆ تۆ
د.محەمەد ئەمین گەناوی
تۆ هیشتا ئاوازی
نه‌چڕوای سه‌مای ڕۆحی
ناو ئاوازه‌كانی،
هێشتا شعری نه‌نوسراوی
عه‌شق و سۆز و جوانی
گۆرانی نه‌وتراوی،
نه‌شئه‌ی هه‌موو هه‌سته‌كانی.
تۆ تۆ تۆ
هێشتا تابلۆی بێ وێنه‌ی
نه‌كێشراوی هونه‌ره‌كانی جوانی
تۆ تۆ تۆ
هێشتا په‌یكه‌ری دروست نه‌بوی
هه‌موو ڤینۆسه‌كانی
خۆری ژیانی
ئه‌و دیوی دنیاكانی.
تۆ تۆ تۆ
هێشتا ئاسۆی بێ كۆتایی
خه‌یاڵ و خه‌ونه‌كانی
ئیلهامی پڕجوانی
نه‌هاتوی ئاسمانی.
تۆ تۆ تۆ
هێشتا وشه بێ ته‌فسیره‌كانی
قاموسی ناو وشه‌كانی
مه‌ته‌لێ رسته پڕماناكانی
ناوی درامای ڕۆمانه نه‌نوسراوه‌كانی.
تۆ تۆ تۆ
هێشتا شه‌ماڵی هه‌ڵنه‌كردوی هاوینی
بیابانه وشكه‌كانی
هێشتا بڵێسه‌ی ئاگری هه‌ڵنه‌كراوی
زستانی كڕێوه و توشی.
تۆ تۆ تۆ
هێشتا به هارى نه‌هاتوی
گوڵ و باخ و سه‌وزی
وه‌رزی عومری نه‌هاتوی
ژیان و هیوا و ئامانجی.
تۆ تۆ تۆ
هێشتا چاوی چاوه‌ڕوانی گۆته‌كانی
ڕه‌زی نه‌ڕواوى
شه‌رابی مه‌ستی ڕۆحی.
تۆ تۆ تۆ
گه‌وهه‌ری په‌یدانه‌بوی
به‌هاكانی ژیان و دنیای
منیش منیش
تافه‌نای ئه‌به‌دی
گه‌ڕوای هه‌میشه يم
له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه
له‌هه‌موو ئه‌و شتانه
كه‌تۆی تیاونی.
به‌روار: 27/06/2016
656 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|