سیمیناری کنێر عەبدوڵا و ڤینۆس فایەق لە ئەمستردام
سمینارێک لە دوو تەوەرەدا
له هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌ئه‌مستردام
دەربارەی دۆخی ژنانی باشوور لە سایەی حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستان
و تیشکێک بۆسەر رۆمانی "تاقانەترین کچی خودا"
ڕۆژی شه‌ممه‌ڕێکه‌وتی 02-07-2016 کات 19:00 حەوتی ئێوارە
یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له هۆڵه‌ندا، ئێوه‌ی ئازیز بانگێشت ئه‌کات، بۆ ئامادەبوونتان لە سمینارێک‌دا بۆ دوو ژنە نوسەر و چالاکوانی کورد، لە بوارەکانی بزاڤی ژنان و ڕوناکبیری و نوسیندا، کە تێیدا دوو تەوەرەی گرنگ لە سمینارەکەدا ئەوروژێنن:
یەکەمیان: توێژینەوەیەک دەربارەی دۆخی ژنانی باشور له‌سایه‌ی حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستاندا، بۆ نوسه‌ر و ڕۆژنامەنووس (کنێر عەبدوڵڵا) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ته‌وار، کە بە تایبەت لە کوردستانەوە، بۆ چەندین کۆڕ و سمینار هاتۆتە ئەوروپا.
دووەم: بۆ شاعیر و ڕۆمانووس (ڤینۆس فایەق)، تیشک ئەخاتە سەر نوێترین چاپکراوی خۆی، کە یەکەم هەوڵی ئەم شاعیرەیە، لە بواری ڕۆمان نوسیندا، لەم بەیەکگەیشتنەدا بابەتەکەی ئاوێتە کردووە، بە دۆخی ژنان لە باشوور و (سزا) پاڵەوانی ڕۆمانی (تاقانەترین کچی خودا)ی، وەک نموونەیەکی زیندوو، پەیوەستی بە ڕەووش و موعاناتی ژنی کورد کردووە لە باشوور.
پاش سمینارەکە نوسەر ڕۆمانەکە، بۆ ئامادەبووان ئیمزا ئەکات..
کات 19:00حەوتی ئێوارە دەرگای هۆڵەکە ئەکرێتەوە.
کات 19:30حەوت و نیوی ئێوارە کنێر عەبدوڵڵا توێژینەوەکەی پێشکەش ئەکات.
کات20:30 هەشت و نیوی ئێوارە ڤینۆس فایەق بە کورتی تیشک ئەخاتە سەر ڕۆمانەکەی و پاشان بۆ ئامادەبووانی ئیمزا ئەکات.
کات21:30 نۆ و نیوی ئێوارە کۆتایی بە سمینارەکە دێت، ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون.....
ئه‌درێسی سمینارەکە:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ته‌له‌فۆنانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن: به‌ڕێزان؛ خاتوو سۆزان مه‌نصور که‌ره‌م: 0620771048، کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، کاک مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر: 0683826334، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":
[email protected]
لیژنەی سەرپەرشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌هۆڵه‌ندا
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
به‌روار: 25/06/2016
1925 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|