لەندەن لە بەریتانیا جیا دەبێتەوە
لە ریفراندۆمە مێژوییەكەی بەریتانیادا نزیكەی 60%ی دانیشتوانی لەندەنی پایتەخت دەنگیان بۆ مانەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتیی ئەوروپا دا و لە ئێستاشدا ئیمزا بۆ سەربەخۆیی شارەكە كۆدەكرێتەوە.
لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سادق خان سەرۆكی شارەوانی لەندەن كراوە، ئاماژە بەوە دراوە هەزاران كەس ئیمزایان لەسەر نوسراوی بە دەوڵەتبوونی لەندەن كردووە و بانگەوازی ئەندامبوونیان لە یەكێتیی ئەوروپادا كردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان تائێستا 27 هەزار كەس ئیمزای لەسەر ئەو نوسراوە كردوە و داواش دەكەن سادق خان ببێت بە سەرۆكی ئەو دەوڵەتەی ئاماژەی پێدەكەن.
لەوبارەیەوە جێمس ئۆمالی كە خاوەنی ئەو نوسراوەیە و لەسەر ماڵپەڕی ئینتەرنێت كەمپینێكی دەستپێكردوە، رایگەیاند بایەخی زۆر بە كەمپینەكە دراوە و خەڵكێكی زۆری شارەكەش داوای مانەوەی لەندەن وەك شارێكی نێودەوڵەتی دەكەن.
هاوكات لە كەمپینێكی دیكەشدا، كە داوای مانەوەی لەندەن لە یەكێتیی ئەوروپادا دەكرێت، تائێستا ئیمزای حەوت هەزار و 500 كەس كۆكراوەتەوە.

لەلایەكی ترەوە كەمپینێكیش بۆ سەربەخۆیی لەندەن لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە ناوی “Lexit” و "Londependence" دەستیپێكرد.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ریفراندۆمە مێژوییەكەی رۆژی پێنجشەممەی رابردودا لە بەریتانیا، 17 ملیۆن و 410 هەزار و 742 كەس دەنگیان بۆ جیابونەوە و 16 ملیۆن و 141 هەزار 241 كەس دەنگیان بۆ مانەوە لە یەكێتیی ئەوروپا دا.
بێجگە لە لەندەن، هەریەك لە سكوتلەندا، باكووری ئیرلەندا بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتگیرییان لە مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپادا كرد و خەڵكی ئینگلتەراش بۆ مانەوە لە یەكێتیی ئەوروپا دەنگیان دا. گەورەترین كێشەی ئەو گروپانەی كەمپینەیان بۆ جیابونەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا لە لەندەنی پایتەخت بەڕێوەدەبرد، كێشەی پەنابەران بوو.
لە 33 شارۆچكەی لەندەن، زۆربەی دەنگەكان لە بەرژوەندی مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا درا. لە لەندەنی پایتەختدا 9.59%ی دەنگەكان پشتگیرییان لە مانەوەی شارەكەیان لە یەكێتیی ئەوروپا كرد كە ئەو رێژەیە لە هەندێك لە شارۆچكەكانی ئەو شارەدا بە 70% تۆمار كرا.

هاوكات سادق خان سەرۆكی شارەوانی لەندەن، دوای دەركەوتنی ئەنجامی ریفراندۆمی بەریتانیا داوای كرد مافی زیاتر بە لەندەن بدرێت بۆ دانوستانەكانی جیابونەوە لە یەكێتیی ئەوروپا.
وتیشی "لەگەڵ دەرەوە و گشت جیهان درێژە بە ئاڵوگۆڕ و بازرگانیمان دەدەین كە ئەمە یەكێتیی ئەوروپاشی تێدایە".
سەرۆكی شارەوانی لەندەن لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر راشیگەیاندوە، بەخێرهاتنی گشت ئەو هاووڵاتیانەی یەكێتیی ئەوروپا دەكەن كە لە لەندەن دەژین.
نەوا
به‌روار:  25/06/2016
4950   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   414
کۆی سه‌ردان:   29233418