جوانترین پیاوی کوردستان لە هەولێر هەڵدەبژێردرێت

رووداو - هەولێر


کۆمەڵە کۆمپانیایەک بەهاوبەشی لە هەرێمی کوردستان، پلانی هەڵبژاردنی جوانترین پیاوی کوردستان Mr Kurdistan-یان داناوەو بڕیار وایە رێورەسمی هەڵبژاردنی جوانترین پیاو لە دوو مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

لاس بەرزنجی، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی رێورەسمەکە بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە هەزار گەنجی کورد پەیوەندیان کردووە کە لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی جوانترین پیاوی کوردستان بەشداری بکەین.

گوتیشی، ستافێکی کورد و لوبنانی و فەڕەنسی رێورەسمەکە رێکدەخەن، بەجۆرێک کە رێورەسمەکە وەک ستانداردی پێشبڕکێکانی جیهان بەڕێوەدەچێت، براوەی پێشبڕکێکەش جگە لەوەی چەندین دیاری پێدەدرێت و پلانی کارەکانی بۆ ماوەی یەک ساڵ دادەنرێت و مافی ئەوەشی دەبێت لە پێشبڕکێ جیهانییەکانیش بەناوی کوردستانەوە بەشداری بکات.
به‌روار:  25/06/2016
834   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   403
کۆی سه‌ردان:   29231935