ئەنتەرپول بەدوای ئەم ١٠ قاچاخچییە دەگەڕێ کە عێراقی و ئەفغانی دەگەیەننە ئەوروپا
پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئنتەرپوڵ) وێنە و زانیاری ١١ گومانلێکراوی بڵاوکردەوە کە دەستیان هەیە لە گەورەترین بەقاچاخبردنی مرۆڤدا کە کۆچبەرانی عێراقی و ئەفغانی و چەندین وڵاتی دیکەیان گواستووەتەوە بۆ ئەوروپا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراون.

یەکێک لە قاچاخچیە گومانلێکراوەکان ئافرەتە بە ناوی ماریانا گروکریسکۆیە ،لە ڕابردوودا بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی باندێکی ڕۆمانی زیندانیکراوە کە کۆچبەرانی بە ڕێگای نایاسایی لە هەنگاریاوە بۆ سنورەکانی نەمسا گواستووەتەوە و بۆ هەر کۆچبەرێک سێ هەزار و ٤١٥ دۆلاری لێوەرگرتوون.

 خولیۆ کولێف سەرۆکی باندێکی بولگاریە، دواین زانیاری دەربارەی ئەوەبووە ٩ کۆچبەری ئەفغانی لە بولگاریاوە بۆ نەمسا گواستووەتەوە کە لە هەنگاریا پاسەبچوکەکەی وەرگەڕاوەو دوو لە کۆچبەرەکان مردوون و خۆشی هەڵاتووە.

جان عەبدوڵا بەڕەگەز ئەفغانی کە تۆمەتبارە بە ڕێکخستنی گروپێکی قاچاخی و ئوتومبیل و ناسنامەی ساختە بۆ کۆچبەرەکان دابیندەکات و ڕێگای کۆچەکەیان بۆ دیاری دەکات.

ڤان ڤینگ نگویەن سەرۆکی تۆڕێکی بەقاچاخبردنە کە کۆچبەرانی ڤیەتنامی لە سێ وڵاتی ئەوروپا دەگوازێتەوە و جێگای مانەوەیان بۆ دابیندەکات.

تاجەدین ئالیەڤ بەڕەگەز ئازەربەیجانی کە لە ڕابردوودا بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵی سەرنشینانبووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی باکو، تۆمەتبارە بە بەخشینی تکتی فڕۆکەی ساختە بە کۆچبەران.

پۆلیسی نێودەوڵەتی داوای لە هاوڵاتیانکرد لە پێدانی زانیاری دەربارەی ١٢٣ قاچاخچی گومانلێکراو هاوکاریانبکەن کەلەسەر ئاستی جیهاندا داواکراون و لە نێویشیاندا ئەو ١١ گومانلێکراوە هەیە کە بەشێوەیەکی تایبەت پۆلیسی نێودەوڵەتی بەدوایاندا دەگەڕێن.

لە ئێستادا ٤٤ وڵات ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم گومانلێکراوەکان دروستکردووە بەناوی ئۆپەراسیۆنی هیدرا و توانیویانە ٣١ لە گومانلێکراوەکان دەستگیربکەن.

باندەکانی بەقاچاخبردن ڕۆڵێکی گەورەیان لە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا هەیە، ساڵی ڕابردوو توانیویانە ٦ ملیار دۆلار بەو ڕێگایە کۆبکەنەوە.
نالیا



به‌روار:  25/06/2016
691   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   960
کۆی سه‌ردان:   29263256