پارتی ئامادەبوو سەرۆك وەزیران‌ و شەش وەزارەت بداتە یەكێتی
خەڵك-دڵشاد حەمە

نوێنەرانی یەكێتی لە شاری هەولێر لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و باسیان لە كێشەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێریی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەی بوون، باس لە كێشەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرا.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا مەلا بەختیار وئاشكرای كرد: لەسەروبەندی كێشە سیاسییەكانی هەرێمدا، پارتی ئامادەبوو سەرۆك وەزیران‌ و شەش وەزارەت بداتە یەكێتی تا پێكەوە حكومەت دروست بكەن، بەڵام رەتمان كردەوە.

مەلا بەختیار ئەوەشی راگەیاند: رێگەنەدان بەسەرۆكی پەرلەمان ‌و ئیزندانی وەزیرەكانی گۆڕان، ئەوە بۆ (9) مانگ دەچێت هەموو جومگەكانی دەسەڵاتدارێـتی تەشریعی‌ و تەنفیزیی لەكوردستاندا تووشی ئیفلیجی كردووە.
به‌روار:  25/06/2016
743   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   706
کۆی سه‌ردان:   29230969