ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێ دەوڵەتی كوردی بە میوەی ئێرانی و پەنیری توركی دروست نابێت
خەڵك – چۆمان ئازاد 
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئاواتی لە مێژینەی هەموو كوردستانیەكە، دەشڵێت: "ڕیفراندۆم بە بێ ڕیفۆرمی ڕاستەقینەش، سەرقاڵكردن و گەوجاندنی خەڵكە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی ؛سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان؛ لە ئەژماری خۆیی و لە نوسینێكدا بەناونیشانی (ڕیفۆرم پاشان ڕیفراندۆم ...!!!!) دەڵێت: "هاوڵاتیانی كوردستان پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٥ و لە ڕێگەی بزوتنەوەی ڕیفراندۆم %٩٥ یان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا.

ڕاشیگەیاندوە، درۆیەكی شاخدارە بانگەشەی دەوڵەت بكەین و لەولاوە پەرلەمان ئەتك بكەین، ئەگەر ڕاستگۆن فەرمون زەمینەسازی بكەن بە سوپا و دامەزراوەی نیشتیمانی و دادگای سەربەخۆ، گەر دەستان لە گومرگ و بازاڕ هەڵگرت و تاوانبارانتان ڕادەستی عەدالەت كرد و متمانەتان گێڕایەوە بۆ میلەت بەرامبەر حكومەتەكەیان، ئەوسا بڕواتان پێدەكەین.

ئاشكراشیكردوە، ڕیفراندۆمی بێ ڕیفۆرم جگە لە خۆدزینەوە لە كێشە ڕاستەقینەكانی ئێستا و سەرقاڵكردن و گەوجاندنی خەڵك و دواخستنی گەمارۆدانی گەندەڵی و درێژەدان بە حوكمی حزبۆكراتی مافیایی هیچی تر نییە.

دەقی نوسینەكەی :


ڕیفۆرم پاشان ڕیفراندۆم ...!!!!
ئاشكرایە دروستكردنی دە وڵەتی سەربەخۆی كوردستان 
ئاواتی لە مێژینە ی هە موكوردستانیە كە.

هاوڵاتیانی كوردستان پێشتر لە ساڵی٢٠٠٥ ولە ڕێگە ی بزوتنە وە ی ڕیفراندۆم%٩٥
یان دە نگیان بە سە ربە خۆیی دا، كە لە م خولە دا وە ك فراكسیۆنی یە كگرتوو پڕۆژە بڕیارێكمان پیشكە ش بۆ دانپیانانی فە رمی پە رلە مان بە و بڕیارە مێژوییە ی خە ڵكی كوردستان .

چونكە زە حمە تە لە گە ڵ ئە م چوارچێوە بە زۆر سە پێنراوە ی كە پێی دە ڵێن عێراق هە ڵبكە ین كە ڕۆژێك بە ناوی حە رە س قە ومی وجارێكی تر بە ناوی ئە نفال وكە ڕە تێكی تر بە قوات خاسە وحە رە س جمهوری وقوات دجلە وداعش وحە شدی شە عبی كوشتو بڕمان دە كە ن، بە ڵام دە وڵە ت پێویستی بە بنیات نانی ژێرخان وئابوری پتە ودا م ودە زگای نیشتیمانی هە یە، دە وڵە تی كوردی بە میوەی ئێرانی وماستی سعودی وپە نیری توركی وهە ناری سوری دروست نابێت كە تۆ خاوە نی دەشتی شارەزور وبتوێن بیت، دە وڵە ت بە پۆڵیس وئاسایش ودە زگای هە واڵگیری وكۆمپانیاو هێزی چە كداری حزبی بەرپا نابێت.

درۆیەكی شاخدارە بانگە شەی دە وڵەت بكەین ولەولاوە پە رلە مان ئە تك بكە ین ..
گە ر ڕاستگۆن فە رمون زە مینە سازی بكە ن بە سوپاو دامە زراوە ی نیشتیمانی ودادگای سە ربە خۆ ، گە ردە ستان لە گومرگ وبازاڕ هە ڵگرت وتاوانبارا نتان ڕادە ستی عە دالە ت كرد ومتمانە تان گێڕایە وەبۆ میلە ت بە رامبە رحكومە تە كە یان وتە باییتان گیڕایەوە بۆ ناوخۆی ماڵی كوردی ئە وسا بڕواتان پێدە كە ین.

پێش ڕیفراندۆم ڕیفۆرمی ڕاستە قینە ی سیاسی وكارگیری وئابوری ئە نجام بدە ن.
ئە گینا ڕیفراندۆمی بێ ڕیفۆرم جگە لە خۆدزینە وە لە كێشە ڕاستە قینە كانی ئێستاوسە رقاڵ كردن وگە وجاند نی خە ڵك ودواخستنی گە مارۆ دانی گە ندە ڵی ودرێژە دان بە حوكمی حزبۆكراتی مافیایی هیچی ترنی یە ...

ئەبوبەكر هەڵەدنی
به‌روار:  24/06/2016
2845   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   370
کۆی سه‌ردان:   29254443