فەرەیدون عەبدولقادر کراوەتە ڕاوێژکاری بارزانی بۆ کاروباری بازرگانی
لڤین : تایبەت
یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، کراوەتە ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کاروباری بازرگانی.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێم بە(لڤین)ی راگەیاند"لەدوای وازهێنانی فەرەیدون عەبدولقادر لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، پارتی هەوڵیداوە ئەو کادیرە باڵایەی یەکێتی لە بەرەو پارتی بوون ببات".

سەرچاوەکە ئەوەیشی ووت"دوابەدوای نزیک بونەوەی فەرەیدون عەبدولقادر لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕەخنە گرتن لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرکردەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ، لەلایەن مەسعود بارزانییەوە وەک راوێژکاری بازرگانی دەست نیشانکرا".

وتیشی"لەماوەی رابردودا مەسعود بارزانی و فەرەیدون عەبدولقادر دورلەچاوی کامێراکان کۆبونەوەتەوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا جارێکی دیکە کۆببنەوە".

بۆبەدواداچونی زیاتر و نزیک بونەوەی فەرەیدون عەبدولقادر لە پارتی ، کادیرێکی باڵای یەکێتی بە(لڤین)ی ووت"فەرەیدون عەبدولقادر هیچ پەیوەندی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە نەماوە".

لەبارەی ئەو زانیارییانەی کە باس لە بون بە ڕاوێژکاری دەکەن ، وتی"ئەو ئێستە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە ، تا لەناو یەکێتیدابوو خۆی لەسەر مەکتەبی سیاسی دروستکرد و دواتر وازهێنانی خۆی راگەیاند".

جێی ئاماژەیە ، فەرەیدون عەبدولقادر یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەران و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەو پێشتر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوەتەوە و هەفتەی رابردوو بەمەبەستی بەخێرهێنانی سەردانی ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیکرد لە سلێمانی و ناوبراو بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندوە کە بارزانی بە برای خۆم و سەرۆکی هەرێمی دەزانم.


به‌روار:  24/06/2016
2095   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   461
کۆی سه‌ردان:   29249932