لیژنەی فەتوا دەڵێ پێدانی زەكات بە نەخۆشخانەی هیوا درووستە
خەڵك – چۆمان ئازاد 
لیژنەی فەتوای یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پێدانی زەكات بە نەخۆشخانەی هیوا بەدروست دەزانێت و داواش دەكات ئەو زەكاتە تەنها بدرێتە دەرمان و پێداویستیەكانی نەخۆش ، داواش دەكات لەهیچ بوارێكی دیكەدا خەرج نەكرێت .


لیژنەی فەتوای یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، لە گشتاندنێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەتووە هاتووە ، لەبەر ئەوەی %90 ی نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا لە چینی هەژارن و ئەو هاواكریانەی حكومەتی هەرێمیش لەم قەیرانەدا دەیكات بەشی پێداویستی كەمی نەخۆشان دەكات لیژنەی فەتوای سلێمانی پێدانی زەكاتی بەو نەخۆشخانە دەروست دەزانێت بەم مەرجانە .


لە مەرجەكانی پێدانی زەكات بە نەخۆشخانەی هیوا ئەوەیە، كە دەبێت لەكاتی خەرج كردنی زەكاتەكە ڕەچاوی ئەوە بكرێت زەكاتەكە تێكەڵ بەهیچ بودجەیەكی گشتی نەكرێت، زیاتر بخریتە خزمەتی هەژارانەوە ، چونكە زەكات لەكەسی دەوڵمەندی موسۆڵمان وەردەگیرێت ودەدرێتە كەسی موسڵومانی هەژار.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی سەرجەم وتار بێژو وتارخوێنەكانی سنوری سلێمانی ئاگاداركردۆتەوە  سبەی هەینی هیوا بەڕێوەبچێت.

دەقەكەی :

به‌روار:  23/06/2016
895   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   444
کۆی سه‌ردان:   29254672