دەتوانن لە زانکۆی سلێمانیەوە بۆ زانکۆی سوێدەرتوێرن لە ستۆکهۆڵم بێن و بخوێنن"
شاندێکی زانکۆ سوێدەرتوێرن لە شاری ستۆکهۆڵم بۆ دروستکردنی بنەمای کاری هاوبەش سەردانی باشووری کوردستا و زانکۆی سلێمانیان کردووە.

 
لە مانگی پێنجی ئەم ساڵدا شاندێک لە زانکۆی سوێدەرتوێرن لە شاری ستۆکهۆڵمەوە سەردانی زانکۆی سلێمانیان لەباشووری کوردستان و شاری سلیمانی کرد. مەبەستی ئەم سەردانەی شاندەکەی زانکۆی سوێدەرتوێرن ئاڵوگۆڕ پیکردنی پرۆگرامی خۆێندن و گەشە پێکردنی بواری توێژنەوەیە لە پرۆگرامە جیاجیاکانی خوێندندایە.

 پاشان ڕوخستاندنی دەرفەتە بۆ مامۆستایان و خوێنکارانی هەر دوو زانکۆکە کە لەداهاتوودا بتوانن بۆ جێبەجێکردنی توێژینەوە و گەشە پێکردنی خوێندن هەلی خوێندنیان لە زانکۆکانی یەکتردا بۆ بهێنرێتە ئاراوە.

 پرۆفێسۆر لەئینستیتووتی مێژوو و توێژینەوەی هاوچەرخدا لە زانکۆی سوێدەرتوێرن یۆرگن سترارووپ سەرۆکی شاندەکەی زانکۆی سوێدەرتوێرن بوو کە سەردانی زانکۆی سلێمانیان کرد. یۆرگن سترارووپ ئاماژەی بەم کارە هاوبەشەیان لەگەڵ زانکۆی سلێمانیدا دەکات و وتی.

  - ئێمە سەردانی زانکۆی سلێمان بۆ ئەکرد کە بتوانین پەیوەندیان بەتایبەت لە بواری توێژنەوەدا لەگەڵدا ببەستین. جێگەی باسە کە ئێمە خوازیار بوون بتوانیان لەگەڵ یەکێک لە زانکۆکانی کوردستاندا پەیوەندیمان هەبێت و یەکەم هەنگاویش ئێمە نامان. لەپاشان زانکۆی سلێمانی وەک ئەو زانکۆ دەستنیشان کرا کە خوازیارە لەم کارە هاوبەشە بەشدار بێ. ئێمە سەرەتا ویستمان بۆچوونی ئەوان لەسەر ئەوە وەرگرین کە ئێمە پێوستمان بەزانکۆیەکە لە باشووری کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین بەپلەی یەک خوێنکارانمان بنێرن هەتاوەکو بتوانن یەک وەرز یان تەرمینی خوێندن گەشە بەو بوارەی خوێندنیان بەهاوکاری زانکۆکەی دیکە بدەن. 

لەدرێژەی وتەکانیدا یۆرگن سترارووپ ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆکەیان سەرقاڵی دامەزراندنی پرۆگرامێکی نوێی خوێندننە لە ژێر ناوی "Interkulturella företagande ". ئەم بەرنامە شەش تەرمین
درێژەی هەواڵ
به‌روار:  23/06/2016
1068   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   346
کۆی سه‌ردان:   29232400