تهڤگهری ئازادی دەڵێ ئاسایشی پارتی بەردەوامە لە ئازاردان و گرتنی ئەندامەکانمان
تهڤگهری ئازادی كۆمهڵگای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرایدەکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بەردەوامە لە گرتنی ئەندامەکانیان و کەیسی جیا جیا بۆ ئەندامانیان درووست دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تهڤگهری ئازادیدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای NRT نێردراوە هاتووە " ماوەی دوومانگە ئاسایشی پارتی کار لەسەر ئازاردان و گرتنی ئەندامانمان دەکات و هەڤاڵێکمان لە زاخۆ دوای ئەوەی ساڵی پار ٤٥ ڕۆژ زیندانی کراوە ئەمساڵیش بانگێشتی دادگا کراوەتەوە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات "لە دهۆک ماوەی ١٥ ڕۆژە ئەندامێکمان لەسەر ئەوەی قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کردووە بانگێشت دەکرێت و تا ئیستا چەندینجار بانگێشتی ئاسایش کراوە بە تۆمەتی ساختە و درووستکراو".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەندامێکمان سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیەتی و دوکانێکی هەیە لە شاری دهۆک بەڵام بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت ناهێڵن کار بکات و پێیان ڕاگەیاندووە لایەنگری هەر لایەنێکی سیاسیت بڕۆ لای ئەوان ژیان بکە و پارەپەیدا بکە".
لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەی تهڤگهری ئازادی كۆمهڵگای كوردستاندا ئەوەشهاتووە، ئەوان وەک تەڤگەری ئازادی ئەو هەڵمەتەی پارتی شەرمەزار دەکەن و پێان وایە خەڵکی زاخۆ و دهۆک دەتوانن بەبێ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدابن ژیانی خۆیان تێپەڕێنن و نان بۆ خۆیان پەیدابکەن.
نالیا
بهروار: 23/06/2016
609 جار خوێندراوهتهوه
|