" كۆمه‌ڵێك مه‌سڵه‌حچی به‌نزین به ئاگردا ئه‌كه‌ن"
شارپرێس:
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی له نامه‌كانی بۆ مه‌سعود بارزانی داوای لێده‌كات وه‌ك كه‌سێكی گه‌وره مامه‌ڵه بكات و پێشی راده‌گه‌یه‌نێت كه كۆمه‌ڵێك "مه‌سڵه‌حچی به‌نزین به ئاگردا ئه‌كه‌ن".
هه‌رسین له نامه‌یه‌كدا كه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردووه ده‌ڵێت "وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌مینه پیرۆزه‌ی كوردستان، وه‌ك. خاوه‌ن پۆلێك شه‌هید، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و، ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م چه‌ند داواكاریه‌ی خواره‌وه‌تان عه‌رز ده‌كه‌م".
ئاری هه‌رسین ده‌شڵێت "ئینسانی گه‌وره بڕیاری گه‌وره ده‌دات و ئاڕاسته‌ی مێژو ده‌گۆڕێت، جه‌نابت ئینسانێكی گه‌وره‌یت، مه‌هێڵه ئه‌م هه‌له له ده‌ست كورد بچێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه بارزانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆی رایگه‌یاندووه كه‌س نه‌بێته پارێزه‌ری " كه‌چی كۆمه‌ڵێك مه‌سڵه‌حچی به‌نزین به ئاگردا ئه‌كه‌ن، به حساب داكۆكیت لێ ئه‌كه‌ن" ئاماژه‌ش ده‌كات "به‌ڕێزتان چ پێویستیتان به داكۆكیكاری ماستاوچی هه‌یه، داواشیكردووه كه "تكایه ده‌م و ده‌ست و قه‌ڵه‌می به‌دفه‌ڕ و ناكوردایه‌تی ئه‌و كه‌سانه بێده‌نگ بكه".
ده‌شڵێت "تكایه بمانكه به ده‌وڵه‌ت، تكایه سه‌رۆكی كوردستان به، نه به ته‌نها هی پارتی دیموكراتی كوردستان"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌تی كورد زۆر له كێشه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی گه‌وره‌تره. تكایه گوێ به هێرشی مناڵانه بۆ سه‌ر خۆت مه‌ده".
به وته‌ی هه‌رسین ئه‌م فرسه‌ته‌مان له كیس بچێت ته‌نیا خۆفرۆشه‌كان قازانج ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌و كات ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕێبازی كوردایه‌تی (به هه‌مومانه‌وه) ئه‌بینه په‌ندی زه‌مانه.
به‌روار: 23/06/2016
986 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|