سوید 1700 په‌نابه‌ری گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا
له‌مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌وه، لانیكه‌م پێنج هه‌زار‌و 500 په‌نابه‌ر له‌چه‌ند وڵاتێكی تره‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێننامه‌ی دبلن بۆ رێكخستنی پێشوازی‌و جوڵه‌ی په‌نابه‌ران له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی نوسینگه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران بڵاویانكرده‌وه، وه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی به‌ڵێننامه‌ی دبلن تایبه‌ت به په‌نابه‌ران، لانیكه‌م 5500 په‌نابه‌ر له وڵاتانی تری ئه‌وروپاوه گه‌رێندراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ماڵپه‌ڕی (DW)ی ئه‌ڵمانی.
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه (نزیكه‌ی 1700 په‌نابه‌ر) له‌لایه‌ن سویده‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سویسرا و هۆڵه‌نداش هه‌مان هه‌نگاویان ناوه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌ڵمانیا له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێننامه‌ی دبلن 1500 په‌نابه‌ری بۆ وڵاتانی ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا‌و هه‌نگاریا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
رێككه‌وتنی دبلنی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ساڵی 1990 په‌سه‌ندكراو دواتر و له چه‌ند ساڵی داهاتوو تا ده‌گاته ئێستا، ئه‌و رێككه‌وتنه گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهاتوووه و له دوایین گۆڕانكاریشدا، په‌نابه‌ران ناچارده‌كرێن په‌نجه‌مۆر له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن كه یه‌كه‌مجار ناوی خۆیانی تێیدا تۆماركردووه.
له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵده‌ده‌ن، پێشوازی‌و جوڵه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌یاندا رێكبخه‌ن، هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی داوای مافی مانه‌وه بكات ده‌گه‌ڕێندرێته بۆ ئه‌و وڵاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار تێیدا بووه‌و په‌نجه‌مۆری كردووه.
خەندان
به‌روار: 23/06/2016
2520 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|