نزیکەی 20 سویدی لە تورکیا بەتۆمەتی تیرۆر گیراون
ژمارەی ئەو سویدییانەی بە گومانی کاری تیرۆریستی لە تورکیا دەستگیر دەکرێن زیادی کردووە.
بەپێی وەزارەتی دەرەوەی سوید نزیکەی بیست کەس بەو هۆیەوە تا ئێستا گیراون، زۆربەی ئەو کەسانەش بەڕێوەبوون بۆ سوریا یاخود لەوێوە گەڕاونەتەوە،. هەندێک جار ئەو کەسانە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک دەستبەسەرن پێش ئەوەی ئازاد بکرێن. هەمووشیان بە بێ دادگاییکردن بەرەو سوید دەنێردرێنەوە، هێلێنا ڤاڵستریۆم ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێت.
درێژەی هەواڵ
بهروار: 23/06/2016
848 جار خوێندراوهتهوه
|