فڕۆکەکەی زاگرۆس بەهۆی کەمی ڕۆنەوە نیشتەوە
خه‌ندان، ئاواره حه‌مید
فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای زاگرۆس جێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ناچاری له‌فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵی توركیا نیشته‌وه‌و نه‌یتوانی سه‌رنشینه‌كانی كه كورد بوون بگه‌یه‌نێته هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می رۆنه‌وه له‌یه‌كێك له‌بزوێنه‌ره‌كانیدا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌و فرۆكه‌یه به 96 سه‌رنشینی كورده‌وه ویستی له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه بۆ هه‌ولێر بفڕێت، به‌لاَم دوای 10 ده‌قیقه له‌فڕینی به‌ناچاری له‌هه‌مان فرۆكه‌خانه نیشته‌وه.
عیماد ره‌فعه‌ت، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كه یه‌كێك بوو له سه‌رنیشینه‌كانی فرۆكه‌كه به خه‌ندانی راگه‌یاند "له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌بۆڵه‌وه ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، به‌لاَم دواتر وتیان ئاگركه‌وتنه‌وه له‌بزوێنه‌رێكی‌و دوای فڕینی نیشته‌وه"، له‌كاتێكدا پێش فڕینی فرۆكه‌كه دووجار پشكنرا‌و ئاگاداركرایه‌وه كه گرفت هه‌یه.
وتیشی "هه‌موومان سه‌لامه‌تین‌و 10 سه‌رنشین بڕیاریاندا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و وتیان داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای زاگرۆس جێت تۆمار ده‌كه‌ین".
به‌رپرسانی كۆمپانیاكه، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ ئاگرێك له‌بزوێنه‌ری فرۆكه‌كه كه‌وتبێته‌وه‌و پێشتریش له‌باره‌یه‌وه ئاگاداركرابنه‌وه، ده‌ڵێت ته‌نیا كه‌می رۆن له‌بزوێنه‌ری لای چه‌پیدا هه‌بووه.
مۆفه‌ق شێوانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی زاگرۆس جێت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "له‌كاتژمێر 5:20 ده‌قیقه فرۆكه‌كه فڕیوه به‌ڵام به‌هۆی ئاگاداركردنه‌وه له یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كان كه كه‌می رۆنی پیشانداوه، دوای 10 ده‌قیقه فڕۆكه‌كه نیشته‌وه".
وتیشی "فڕۆكه‌كه ده‌یتوانی به‌ئاسانی بگاته‌وه هه‌ولێر به‌ڵام فرۆكه‌كه نیشته‌وه‌و دواتر رۆنی پێویستی تێكرا، هه‌مان فرۆكه به‌هه‌مان سه‌رنشینه‌وه دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر".
به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت گیانی سه‌رنشینه‌كانیان به‌وه‌لا گرنگه‌و یه‌كێك له‌به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وانیش له‌ناو هه‌مان فڕۆكه‌دا بووه.
زاگرۆس جێت، كۆمپانیایه‌كی بوواری فڕۆكه‌وانیه‌و له‌ساڵی 2013وه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كار كردووه.
به‌روار: 22/06/2016
815 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|