پارە مەدەن بە قاچاخچی بۆ ئوستراڵیا
هەژار تەها
مالمۆکورد
حكومه‌تی ئوسترالیا په‌پامێك به كوردی ئاڕاسته‌ی په‌ناخوازانی كورد ده‌كات
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاراستنی سنوره ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیا له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه به‌چه‌ندین زمان له‌ناویشیاندا زمانی كوردی بلاَو كراوته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وام له سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن و گێرانه‌وه‌ی په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون.
ئه‌ندرو بۆتڕێل ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاراستنی سنوره ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیا له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت " قاچاخچیه‌كان به‌رده‌وامن له درۆ كردن كه گوایه ئوسترالیا سیاسه‌ته تونده‌كانی له‌باره‌ی پاراستنی سنوره‌كانی گۆڕاوه ، لێم گه‌ڕێن با زۆر به‌ڕوونی قسه بكه‌م ، سیاسه‌ته تونده‌كان له‌باره‌ی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا نه‌گۆِراوه."
له‌و په‌یامه ڤیدیۆیه‌دا كه‌كۆپیه‌كی به زمانی كوردیه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا بلاَوكراوته‌وه ، بۆتڕێل ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا ده‌ڵێت " پاره‌ی خۆتان خه‌سار مه‌كه‌ن له قاچاخچیه‌كاندا كه پێـتان ده‌ڵێن ده‌توانن له ئێمه‌تان تێپه‌ڕ بكه‌ن " ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌رده‌وامن له گرتن و گێرانه‌وه‌ی په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون.
ووته‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كه‌مپه‌ینه‌كانی پارته سیاسیه‌كانی ئه‌و وولاَته بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئوسترالیا كه بڕیاره له 2 ی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت. هه‌رچه‌نده پرسی په‌نابه‌رانیش وه‌ك هه‌میشه بابه‌تێكی گه‌رمی كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاندنی ئه‌و وولاَته‌یه ، به‌لاَم له ئێستادا هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئوسترالیا كه ئه‌وانیش پارتی لیبڕاڵی ئوسترالیا یه كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی تردا له‌ئێستادا حكومه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی ئوسترالیا كه ڕابه‌رایه‌تی پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئه‌و وولاَته ده‌كات كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت سیاسه‌تی گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه به‌له‌مه‌كه‌ی لێوه هاتووه به‌رده‌وام بێت چونكه ، به ووته‌ی ئه‌وان ، ئه‌و سیاسته توانیوێتی كۆتایی بهێنێت به كاری بازرگانیكردن به په‌ناخوازانه‌وه.
ئه‌م سیاسه‌ته كه له ئه‌یلولی ساڵی 2013 ه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه پیاده ده‌كرێت بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی ئه‌وانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت خودی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ڕابردوودا داوای له حكومه‌تی ئوسرالیا كرد كه چاو به سیاسه‌ته تونده‌كانی له‌به‌رامبه‌ر په‌ناخوازاندا بخشێنێته‌وه.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ،ئاژانسه‌كان
ڤیدیۆی پەیامەکە سەیر بکەن
به‌روار: 31/05/2016
764 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|