پێشمەرگە و هاوپەیمانان نزیكەی 140 داعشیان لە خازر کووشتوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ژمارەی چەكدارە كوژراوەكانی داعش لەئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەمیحوەری خازر ئاشكرا دەكات.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فڕۆكەكانی هاوپەیمانان نزیكەی ١٤٠ چەكداری داعشیان لەدوو رۆژی رابردوو كوشتووە، ١٥ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی چەكدارانیشیان تێكشكاندووە.
جەختیشی كردۆتەوە، وێڕای چەسپاندنی كۆنتڕۆڵی زیاتر لەناوچەكە، ئامانجی ئەم ئۆپراسیۆنە ستراتیجیە پاككردنەوەی چەند گوندێكی شەبەك و كاكەییەكان بووە.
فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كە لەم ئۆپراسیۆنە بەرفراوانەدا هاوكاری پێشمەرگە بون، لەهەردوو رۆژی ئۆپراسیۆنەكەدا زیاتر لە ٧٥ بنكەو بارەگای داعشیان وێران كردووە.
نەوا
بهروار: 31/05/2016
702 جار خوێندراوهتهوه
|