ئەبو عەزرائیل ئەو کەسەی دەستگیركردووە، كە سڵاو لە چەكدارانی داعش دەكات.
بەگوێرەی وێنەیەك، كە چەند ماڵپەڕێكی عێراقی بڵاویانكردۆتەوە، ئەبو عەزرائیل ؛فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی؛ ئەو هاوڵاتییە عێراقییەی دەستگیركردووە، كە لە كاتی نمایشكردنی سەربازی رسڵاو لە چەكدارانی داعش دەكات.
بەپێی وێنەكە، هاوڵاتیەكە كەسێكی بەتەمەنە و ئەبو عزرائیل عەگاڵەكەی سەری لێكردۆتەوە وەك سوكایەتی پێكردنێك.
ئەبوعەزرائیل، فەرماندەیەكی دیاری چەكدارانی حەشدی شەعبیە و لە ماوەی ڕابردوودا چەندجارێك بە ئاشكرا هەڕەشەی لە داعش و پێشمەرگە كردووە.
خەڵک
بهروار: 30/05/2016
1547 جار خوێندراوهتهوه
|