دکتۆر بورهان یاسین لەمالمۆ کۆڕێکی بۆ 100 سالەی سایکس بیکۆ سازکرد
گرووپی چالاکڤانی کوردی مالمۆ لە ساڵیادی 100 ساڵەی سایکس بیکۆ ، ئیمڕۆ یەکشەممە 2016.5.29 کۆڕێكی بۆ بەڕێز دکتۆر بورهان یاسین مامۆستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی لوندی سوید سازکرد.
سەرەتای کۆڕەکە بە پێشانگایەک بۆ تابۆلکانی هونەرمەندی شێوەکار خالید ستار دەستی پێکرد.
پاشان دکتۆر لە باسێکی ئەکادیمی و مێژووییدا کۆڕەکەی پێذشکەش کرد و پاشان ئامادەبووان  پرسیارەکانیان خۆیان کرد و وەڵامەکانیان لە دکتۆر بورهان وەرگرتەوە.
لەکۆڕەکەدا ڕەوەندی کوردی سکۆنە لە باشووری سوید و کوردی دانیمارک بەشدارییان کرد.
 لە کۆتایییدا دوو چەپکە گوڵ پێشکەش بەڕێزان دکتۆر بورهان یاسین و خالید ستار لەلایەن گرووپەوە کرا.
دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی کۆڕەکە لە پەیجی فەیسبووکی مالمۆکورد  ببینن.
به‌روار:  29/05/2016
739   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   612
کۆی سه‌ردان:   29261847