ئه‌و داعشه‌ی كچه ئێزیدییه‌كانی ده‌فرۆشت ده‌ستگیركرا
ئه‌و داعشه‌ی كه كچه ئێزیدییه‌كانی ده‌فرۆشت ده‌ستگیرده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه سایتی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردونه‌ته‌وه. له‌دوای داگیركردنی شه‌نگاڵ‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان ژن‌و كچی ئێزیدی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتون‌و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزانه‌و نامرۆییانه قسه‌یان له‌سه‌ر كڕین‌و فرۆشتنی كچه ئێزیدیه‌كان ده‌كرد .
یه‌كێكیان كه زۆرترین ده‌ركه‌وتنی هه‌بوو نرخی له‌سه‌ر كچه ئێزیدیه‌كان داده‌نا، به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له‌لایه‌ن هێزێكی كوردییه‌وه ده‌ستگیركراوه .
تائێستاش هیچ لایه‌نێكی كوردی به‌فه‌رمی ده‌ستگیركردنی ئه‌و داعشه‌ی رانه‌گه‌یاندوه. داعشی 3ی8ی 2014، هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال‌و داگیری كرد، دانیشتوانه‌كه‌ی كه كوردی ئێزیدین روبه‌روی جینۆساید كرانه‌وه‌و به‌ده‌یان‌و ژن‌و كچ ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و له‌بازاڕی كۆیله فرۆشاندا كڕین‌و فرۆشتیان پێوه‌كرا. تائێستا به‌ده‌یان ژن‌و كچ به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر له‌ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه رزگاركراون.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 28/05/2016
741 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|