هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژئاوای‌ كوردستان
خه‌ندان-

هێزه‌ تایبه‌ته‌كان‌و راوێژكارانی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا، له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ باكوری‌ شاری‌ ره‌ققه‌ هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات‌و شه‌ڕڤانانی‌ كورد ده‌كه‌ن.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زیاتر  له‌ ۳٠٠ راویژكاریان ناردووه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان، له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا به‌راهێنان‌و پێدانی‌ زانیاری‌ هاوكاری‌ هێزه‌ كوردیه‌كانیان كردووه‌.
سێشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌م مانگه‌، قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات‌و یه‌په‌گه‌‌و یه‌په‌ژه‌، له‌سێ میحوه‌ره‌وه‌ له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا كه‌ 50 كیلۆمه‌تر له‌باشوری كانتونی كۆبانێه‌وه‌ دووره‌، ده‌ستیپێكرد بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی باكوری شاری ره‌ققه‌.

له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌داعش كه‌ ئه‌مریكا پێكهێنه‌ری‌ سه‌ره‌كییه‌تی‌، به‌فرۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ بۆردومانی‌ داعش ده‌كه‌ن.
شه‌ڕڤان ده‌روێش، وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشتر به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاندبوو، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا كه‌ به‌زه‌مینی هاوكاری ئه‌وان ده‌كه‌ن، بۆ چه‌كی قورس و زانیاری دانه‌ به‌فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ئامانجی بۆردومانی داعش.

راوێژكاران‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌باشوری‌ كوردستانیش له‌سه‌روبه‌ندی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕ دژ به‌داعش له‌دوو ساڵی‌ رابردودا، هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌.













به‌روار:  27/05/2016
645   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   725
کۆی سه‌ردان:   29260942