ئەمەریكا بۆردومانی حەشدی شەعبی دەكات گەر بچنە ناو فەلوجەوە
خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە هاوبەشەكانی سوپا و پۆلیس و دژە تیرۆری عێراق لەگەڵ حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری چەند رۆژێكە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی فەلوجەیان دەستپێكردووە.
دوێنێ بەشێك لە سەركردەكانی شیعە لەوانە نوری مالكی، هادی عامری، عەمار حەكیم چوونە بەرەكانی جەنگ و بەشێك لە شیعەكانیش فەلوجەیان بە ناوەندی تیرۆر لە قەڵەمدا، سەرباری بوونی قاسم سلێمانی فەرماندەی لیوای قودسی ئێران لەم ناوچەیە، ئەمەش نیگەرانی سوننەكانی لێكەوتەوە.
لەبەرامبەردا حەیدەری عەبادی سەرۆك وەزیران شەوی رابردوو لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا ئیدانەی ئەو لێدوانانەی كرد.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی (ئەخبار)ی لوبنانی بڵاویكردەوە، كە ئەمەریكا هەڕەشەی لە حەشدی شەعبی كردووە، كە پێش سوپای عێراق بكەون بۆ چوونە نێو فەلوجە ئەوا بۆردومانیان دەكات.
بە پێی زانیاریەكان رێككەوتن كراوە كە حەشدی شەعبی تەنها لە گەمارۆدانی فەلوجەدا رۆڵیان هەبێت، بەڵام نابێت بچنە نێو شارەكەوە لە حاڵی كۆنترۆڵكردنیدا.
بهروار: 26/05/2016
842 جار خوێندراوهتهوه
|