لە سعودیە فێرت دەکەن چۆن لە ژنەکەت بدەیت
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت "پزیشكی خێزانی ئیسلامی" پیاوان فێرده‌كات كه چۆن "به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو" له‌ژنه‌كانیان بده‌ن.
ئاژانسی ئه‌هلولبه‌یت بڵاویكرده‌وه، ده‌وترێت دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌كه كه له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی شوباتی رابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعودیه‌وه په‌سه‌ندكراوه، بۆیه په‌خشكراوه.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نه ڤیدیۆییه مشتومڕاوییه له سعودیه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له نیسانی رابردوو له‌ڕێگه‌ی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بڵاویكردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه كۆمه‌ڵه چالاكه‌كانی په‌یوه‌ست به ژنان دیمه‌نه ڤیدۆییه‌كه‌یان به "هیچ شتێك جگه له‌قێزه‌ون" ناوزه‌دكرد.
له‌دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌كه‌دا پزیشكێك كه ده‌وترێت پسپۆڕی بواری چاره‌سه‌ره‌و ناوی خالد ئه‌لسه‌قبییه، پیاوان فێری ئه‌وه ده‌كات چۆن "به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو" له‌ژنه‌كانیان بده‌ن ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵییان نه‌كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌لسه‌قبی پیاوان نابێت به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ژنه‌كانیان به‌ڵكو پێویسته یه‌كه‌مجار "به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ته‌مێیان بكه‌ن". دواتر ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه له‌هاوسه‌رگیریدا شتێكی وه‌ك یه‌كسانی نیه‌و پێویسته پیاوان فه‌رمانبه‌ده‌ست بن و بڕیار له‌ماڵ بده‌ن.
هه‌ر له‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌دا ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت، له‌كاتی گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه، پێویسته پیاوان چه‌ند هه‌نگاوێگ بنێت بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه ژنه‌كه چووه‌ته‌وه سه‌ر رێگای راست.
به‌وته‌ی ئه‌و، یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته ژنه‌كه مافه‌كانی پیاوان به‌سه‌ر ژنان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خوای گه‌وره دایناون، بیربخرێته‌وه. هه‌نگاوی دووه‌میش بریتییه له‌پشتگوێخستنی له‌سه‌ر جێگای خه‌وتن.
به‌گوێره‌ی دیمه‌نه‌كه، هه‌نگاوی سێیه‌میش بریتییه له‌لێدان و ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌دۆخه ئیسلامییه پێویسته‌كاندا بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به‌لێدانه‌كه. پێویسته لێدانه‌كه‌ش به توڵ نه‌بێت و نه‌درێت له‌سه‌رو به ئامێری تیژ نه‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پزیشكه، پێویسته لێدانه‌كه به سیواك یان به ده‌سته‌سڕێك بێت . له‌م كاته‌دا ژنه‌كه هه‌ستده‌كات په‌یوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، شتێكی هه‌ڵه‌ی كردووه.
خەندان
به‌روار: 26/05/2016
618 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|