سكرتێرو بەرپرسی پێشوی نوسینگەی نەوشیروان مستەفا پەیوەندی كرد بەپارتییەوە
توانا فایەق هوشیار، سكرتێری پێشوی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات كە دو ساڵە پەیوەندی بەگۆڕانەوە نەماوە، ئەو دەڵێت “ئەمڕۆ پەیوەندیم كرد بەپارتییەوە”.
ئاوێنە: توانا فایەق هوشیار، سكرتێرو بەرپرسی پێشوی نوسینگەی نەوشیروان مستەفا‌، كە ماوەیەكیش راوێژكاری پێشكەوتوی سەرۆكی پەرلەمان بوە، بەئاوێنەی راگەیاند “دو ساڵ لەمەوبەر كاتێك راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان بوە دەستی لەكاركێشاوەتەوەو وازیشی لەگۆڕان هێناوە”.
ئەو وتی “ئەمڕۆ پەیوەندیم بەپارتییەوە كردو چومە ناو پارتییەوە”.
توانا فایه‌ق، سه‌ر به‌بنه‌ماله‌یه‌کی ناسراوی شاری سلێمانییه‌، فایه‌ق هوشیاری باوکی پارێزه‌رێکی ناوداری سه‌ده‌ی رابردوی سلێمانی‌و خوشکه‌زای پیره‌مێردی شاعیر بوه‌.
ئاوێنە

به‌روار:  25/05/2016
1900   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   483
کۆی سه‌ردان:   29233667