تاڵیبان بەفەرمى کوژرانى مەلا ئەختەر مەنسورى ڕاگەیاند
وتەبێژەى فەرمى بزوتنەوەى تاڵیبان ڕایگەیاند، مەلا ئەختەر مەنسورى بەرپرسی برزتنەوەکە لە هێرشێکى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئەمەریکادا کوژراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ ٢٥ى ئایار لەسەر زارى وتە بێژى تاڵیبان بڵاویکردەوە، کە مەڵا ئەختەر مەنسور شوێنێکى سنورى نێوان پاکستان و ئەفغانستان کوژراوە لە هێرشێکى ئاسمانیدا.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژى ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ ڕایگەیاند فەرمانی ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە ناوچەیەکی دوورەدەستی پاکستان بەناوی ئەحمەد ئەلوال کە نزیک بووە لە سنوری ئەفغانستان، مەلا ئەختەریان کردووەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی، ئەویش کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بووە لەگەڵ کەسێکی تردا.

پنتاگۆن سەرەڕای ئەوەی دووپاتی کردەوە کە ئەو سەرکردەیە کراوەتە ئامانج، وتی کە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن لە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکە و دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.

هاوکات کۆشکی سپیش ئاماژەی بەوە کرد تەنها بە ماوەیەکی کەم دوای ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکە، بەرپرسانی ئەفغانستان و پاکستانیان ئاگادار کردووەتەوە لە ئۆپراسیۆنەکە.

نالیا

به‌روار:  25/05/2016
558   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   487
کۆی سه‌ردان:   29248546