یۆنان كه‌مپی ئیدۆمێنی داده‌خات
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌رپرسی به‌شی هه‌ئاهه‌نگی بۆ كاروباری كۆچ له‌ناو حكومه‌تی یۆنان ڕایگه‌یاند حكومه‌تی وولاَته‌كه‌ی ده‌ستیكردووه به چۆڵكردنی كه‌مپی ئیدۆمێنی كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌مپه كاتی و نافه‌رمیه‌كانی ئه‌و وولاَته له‌سه‌ر سنوری مه‌قدۆنیا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری فاینه‌نشاڵ تایمز ، له‌ئێستادا زیاتر له 8 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دان كه پێشتر ویستویانه له‌ڕێگه‌ی سنوری مه‌قدۆنیاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وولاَتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ، هه‌زاران پۆلیس و پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كانی ئه‌و وولاَته به‌شدار ده‌بن له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ كه‌مێكی تر له شاری تێساڵۆنیكی. به ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ش ، هۆكاری زۆری به‌شداری ژماره‌ی پۆلیس له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ره‌تادا كۆچبه‌ران ڕازی بكه‌ن به‌وه‌ی كه كه‌مپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه به‌جێ بهێڵن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هیچ پشێویه‌ك ڕوو نه‌دات.
دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵێكی نوێی حكومه‌تی كه‌مبۆدیا بۆ نیشته‌كردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی ژماره‌ك په‌نابه‌ری دوورگه‌ی ناورۆ كه‌له‌پاش نائومێدبونیان له‌وه‌ی كه له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن بڕیاریانداوه كه داوا نیشته‌جێكردن له وولاَتی كه‌مبۆدیا بكه‌ن كه وولاَتێكی هه‌ژاری باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئاسیایه. به‌پێی ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی ئوسترالیا و حكومه‌تی كه‌مبۆدیا ، ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌و دوورگه‌یه وه‌ك بژارده‌یه‌ك ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌مبۆدیا بكه‌ن.
داخستنی كه‌مپی ئیدۆمینی له‌كاتێكدایه كه تائێستا سنوری وولاَتی مه‌قدۆنیا به‌ڕووی كۆچبه‌راندا نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیاریه میدیایه‌كانیش پڕۆسه‌ی داخستی كه‌مپه‌كه 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌رچاوه: فاینه‌نشاڵ تایمز ، بی بی سی
به‌روار: 25/05/2016
580 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|