گەریلا نەقیبێک و 5 جەندرمەی تورک دەکوژن
خه‌ندان – وه‌لید خه‌لیل
نه‌قیبێك‌و پێنج سه‌ربازی توركیا كوژران، به‌هۆی چه‌ند هێرش‌و چالاكیه‌كی شه‌ڕڤانانی كورده‌وه له‌شاره‌كانی وان‌و به‌دلیسی باكوری كوردستان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (دوغان خه‌به‌ر)ی توركی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌ڕڤانان‌و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌هێرشێكدا‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكدا له‌به‌دلیس‌و وان، شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌كانی توركیایان كوشتووه كه له‌نێویاندا نه‌قیبێك هه‌یه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مشه‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ناوه‌ندی شاری (به‌دلیس)ی باكوری كوردستان، هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش سه‌ربازێك بریندار بووه، به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
دوای هێرشه‌كه‌ش، سه‌ربازی برینداره‌كه له‌رێی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت گواستراوه‌ته‌وه له‌شاری به‌دلیس.
هه‌ر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێك به‌كاروانێكی هێزه ئه‌منیه‌كان توركیا له گوندی سوق سوی ناوچه‌ی چالدێرانی پارێزگای وان له باكوری كوردستان، نه‌قیبێك‌و پێنج سه‌رباز كوژران، دوو سه‌ربازیش بریندار بوون.
سوپای توركیاش، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه له‌و ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیونێكی ده‌ستپێكرد.
شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی نێوان شه‌ڕڤانانی كورد‌و هێزه ئه‌مینه‌كانی توركیا، له‌مانگی حه‌وتی ساڵی رابردووه‌وه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌شدا‌و به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌په‌سه، ده‌یان سه‌ربازی توركیا كوژران‌و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان برینداربوون.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل (یه‌په‌سه) –هێزێكی چه‌كداری كورده له‌باكور-، له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندایه له‌گه‌ڵ توركیا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باكور به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كانی نسێبین‌و شرنا‌خ.
به‌روار: 25/05/2016
597 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|